مانگرتنی پەنابەرانی ئێرانی لە بەردەم رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ـ ئانكارا
19:00 - 23 رەشەمه 2714
ئاژانسی كوردپا: ژمارەیەك لە پەنابەرانی ئێرانی بە مەبەستی ناڕوونیی چارەنووسی پەناخوازییان لە ولاتی تورکیا، لە بەردەم نوێنەرایەتی كۆمیساریای باڵای رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە شاری ئانكارای ئەو وڵاتە كۆبوونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چەند رۆژ لەمەوبەر لە بەردەم كۆمیساریای باڵای رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئانكارا شایەتی ناڕەزایەتی و مانگرتنی كۆمەڵێک پەنابەری ئێرانی بوو، كە بە مەبەستی ئێعتراز بە ئەو زەخت و فشارانەی كە لەلایەن حكوومەتی توركیاوە لەسەریانە، كۆببوونەوە.
ئەو پەنابەرانە باسیان لەوە كردووە، ئێمە بە تەواوەتی هیوا بڕاو بووین و سەرەڕای ئەوەی قەبووڵی پەنابەریمان لە وڵاتانی دیكەوە بۆ هاتۆتەوە، بەڵام دەوڵەتی توركیا رێگەمان پێنادات كە لەو وڵاتە دەرباز ببین.
مانگراتی ئەو پەنابەرانە لەحاڵێكدایە كە ساڵی پاریش ٧ پەنابەری كورد و ئێرانی بە مەبەستی فشارەكانی وڵاتی توركیا و ناڕوونیی چارەنووسیان مانیان گرتبوو.
بەپێی ئەو ئامارانەی كە بڵاو بوونەتەوە، تەنیا لە شارێكی وڵاتی توركیادا بە ناوی \" قەیسەریە\" نزیک بە ٥ هەزار پەنابەری ئێران تێیدا نیشتەجێكراوە و بە شاری پەنابەرەكان ناسراوە.
زۆربەی ئەو پەنابەرانەی كە بە مەبەستی قەبووڵی وڵاتێكی دیكە روو دەكەنە كۆمیساریای باڵای پەنابەران لە توركیە، لەلایەن ئەو وڵاتەوە ئیزنی كاركدنیتن پێنادرێو تەنانەت هەتا قبووڵیان بۆ وڵاتێكی دیكە لەو توركیە كارتی ئیقامەتیان زۆر بە ئەستەم پێدەدرێت.
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لەراپۆرتێكدا بڵاوی كردبوویەوە لەماوەی سێساڵی رابردووە هەتا ئێستا نزیك بە ٤٥ هەزار ئێرانی روویان لە ٤٤ وڵاتی جیهان كردووە.
لەراپۆرتەكەدا هاتبوو، زۆربەی ئەو پەنابەرانە بە هۆی ئەنجامدانی چالاكی سیاسیی، فەرهەنگی و هەروەها لەترسی ئەشكەنجە و سێدارە ئێرانیان بەجێهێشتووە.
تەنیا لە ساڵی ٢٠٠٩ی زاینیدا(١٣٨٨) و دوای خۆپیشاندانی خەڵكی ئێران سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی سەركۆماری، یازدە هەزار و ٥٣٧ كەس وەكوو پەنابەر روویان لەوڵاتانی دیكە كردووە و دەوترێت ئەو رێژەیە لە ساڵی ١٣٨٩دا گەیشتۆتە زیاتر لە ١٥ هەزار كەس.