مانگرتنی پەنابەرانی کورد لە کەمپی \"کێستێ گۆی\" وڵاتی دانمارک

13:34 - 29 رەزبەر 2717
ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە پەنابەرە کوردەکان بە هۆی بێ ئیمکاناتی و مانەوەی زۆر لە کەمپی داخراو لە وڵاتی دانمارک مانیان لە خواردن گرتووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە پەنابەرە کوردەکان لە کەمپی \"کێستێ گۆی\" لە وڵاتی دانمارک بە هۆی ئەوەیکە وڵامی داخوازەکانیان نادەنەوە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو ڕووداوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: بە هۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆرە لە کەمپی داخراودان بە بێ ئەوەی مافی نیشتەجێ بوون وەرگرن یا وەڵامیان بدرێتەوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بکرێت بۆ دۆسیەکەیان، چەند ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە و ئێستاش لە دۆخێکی خراپدان.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: داواکاری ئەوان لە وڵاتی دانمارک و هەروەها کۆڕو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئەوەیە دۆسیەی پەناخوازیان بەدواداچونی بۆ بکرێت.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، هەموو ئەو پەنابەرانە کوردن و هەتا ئێستا وڵاتی دانمارک بەدواداچوونی بۆ دۆسیەکەیان نەکردووە.