مانگرتنی زیاتر لە ٨٠ زیندانیی گرتووخانەی رەجایی شار
16:18 - 27 جۆزەردان 2714
ئاژانسی كوردپا: زیندانیانی عەقیدەتیی زیندانی رەجایی شاری كەرەج بەمەبەستی پشتیوانی لەچوار زیندنایی مەحكووم بە سێدارە دەستیان داوەتە مانگرتن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ رێكەوتی ٢٧ی جۆزەردان ژمارەیەك لە زیندانیانی پەیڕەوی سوننی مەزهەب، كە رێژەیان ٨٠ كەس دەبێت، لە ساڵۆنی ١٠ی زیندانی رەجایی شاری كەرەج مانیان لەخواردن گرت.
ئەو زیندناییە مەزهەبییانە ناڕەزایەتیان بە ئەگەری جێبەجێكردنی حوكمی لەسێدارەدانی چوار زیندانی سوننی مەزهەب، بەناوەكانی حامید ئەحمەدی، كەماڵ مەلایی، جەمشید دیهقانی و جەهانگیر دیهقانی دەربڕیوە.
ئەو چوار هاووڵاتییە كوردە كە دەوترێلە زیندانی قزلحەسار دان لە كۆتایی ئەو حەفتەیە و دوابەدوای راگوێزرانیان بۆ زیندانی تاكەكەسی مانیان گرتووە.
زیندانیانی سوننی مەزهەبی رەجایی شار، كە زۆربەیان كوردن، وێڕای پشتیوانیی كردنیان لەو چوار زیندانییە، داویان لە بنەماڵەكانیشیان كردووە كە مەبەستی پشتیوانی لەو زیندانییە مانگرتوانە بکەن.
ئەو بنەماڵانە زیاتر لە ٦٠ كەسن و لەنێوانیاندا منداڵی ٩ مانگە هەتا ٧ ساڵە و ژنی ٨٠ ساڵە بەر چاو دەكەوێ.
مانگرتووان دەڵێن: هەتا راگرتن و هەڵوەشاندنەوەی یەكجارەكی حوكمی سێدارەی رۆڵەكانمان درێژە بە مانگرتن دەدەین.
حامید ئەحمەدی، جەهانگیر دەهقان، جەمشید دەهقان و كەماڵ مەلایی لە زیندانیانی عەقیدەتی كوردستانن كە لەلایەن دەزگا قەزاییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە رێگەی ئەندامەتی لە گروپە سەلەفییە توندڕەوەکان، بە موحارب ناسێندراون.
ئەو چوار كەسە لەماوەی دادگایی كردنەكانیاندا ئەو تومەتەکانیان رەت كردۆتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ رێكەوتی ٢٧ی جۆزەردان ژمارەیەك لە زیندانیانی پەیڕەوی سوننی مەزهەب، كە رێژەیان ٨٠ كەس دەبێت، لە ساڵۆنی ١٠ی زیندانی رەجایی شاری كەرەج مانیان لەخواردن گرت.
ئەو زیندناییە مەزهەبییانە ناڕەزایەتیان بە ئەگەری جێبەجێكردنی حوكمی لەسێدارەدانی چوار زیندانی سوننی مەزهەب، بەناوەكانی حامید ئەحمەدی، كەماڵ مەلایی، جەمشید دیهقانی و جەهانگیر دیهقانی دەربڕیوە.
ئەو چوار هاووڵاتییە كوردە كە دەوترێلە زیندانی قزلحەسار دان لە كۆتایی ئەو حەفتەیە و دوابەدوای راگوێزرانیان بۆ زیندانی تاكەكەسی مانیان گرتووە.
زیندانیانی سوننی مەزهەبی رەجایی شار، كە زۆربەیان كوردن، وێڕای پشتیوانیی كردنیان لەو چوار زیندانییە، داویان لە بنەماڵەكانیشیان كردووە كە مەبەستی پشتیوانی لەو زیندانییە مانگرتوانە بکەن.
ئەو بنەماڵانە زیاتر لە ٦٠ كەسن و لەنێوانیاندا منداڵی ٩ مانگە هەتا ٧ ساڵە و ژنی ٨٠ ساڵە بەر چاو دەكەوێ.
مانگرتووان دەڵێن: هەتا راگرتن و هەڵوەشاندنەوەی یەكجارەكی حوكمی سێدارەی رۆڵەكانمان درێژە بە مانگرتن دەدەین.
شارۆخ زەمانی لە زیندانیانی پەیڕەوی سوننی مەزهەب پشتیوانی کرد
هاوكات لەگەڵ ئەو مانگرتنە، شارۆخ زەمانی چالاكی كرێكاری لەزیندانی رەجایی شاری كەرەج لەبانگەوازێكدا داوای لەسەرجەم دامەزراوە و ناوەندەكانی ماڤی مرۆڤی كردووە كە هەوڵەكانیان بەمەبەستی راگرتنی حوكمی لەسێدارەی ئەو چوار هاووڵاتییە كوردە وەگەڕ بخەن.حامید ئەحمەدی، جەهانگیر دەهقان، جەمشید دەهقان و كەماڵ مەلایی لە زیندانیانی عەقیدەتی كوردستانن كە لەلایەن دەزگا قەزاییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لە رێگەی ئەندامەتی لە گروپە سەلەفییە توندڕەوەکان، بە موحارب ناسێندراون.