مانگرتنی كرێكارانی بەنداوی \"بنیەر\" لەسنە
14:29 - 8 جۆزەردان 2714
ئاژانسی كوردپا: ژمارەیەك لەكرێكارانی بەنداوی خاكیی \"ئازاد\"ی بنیەر لەشاری سنە، بە هۆی وەرنەگرتنی مووچە و هەقدەستی ٤ مانگیان، ئامادە نەبوون بچنە سەر كارەكانیان.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەرۆژانی سێشەممە و چوارشەممە رێكەوتی ٦ و ٧ی جۆزەردان كرێكارانی بەنداوی بنیەر ناڕەزایەتیان بە دواكەوتن و وەرنەگرتنی مووچەكانیان دەبڕیوە و كۆبوونەوەی ئێعترازییان پێكهێناوە.
خاوەنكار و خاوەن پڕۆژەكانی بەنداوی \"بنیەر\" خۆیان لەدانی هەقدەست و مووچەی مانگەكانی رێبەندان و رەشەممەی (١٣٩٢) و هەروەها خاكەلێوە و بانەمەڕی (١٣٩٣) بەكرێكاران، بواردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا كۆمیتەی هاوئاهەنگی بڵاوی كردبۆوە، ژمارەی ئەو كرێكارانەی كە بە هۆی وەرنەگرتنی مووچەكانیان مانیان گرتبوو، ٤٥٠ كەس بوون.
بەنداوی خاكیی ئازادی لە ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوییەوە بە فەرمی دەست بە دروستكردنی كراوە و بەنداوەكە لە نزیك گوندی بنیەر لە بەخشی كەڵاتەرزانی شاری سنە هەڵكەوتووە.
لەماوەی دەستبەكار بوونی ئەو بەنداوە هەتا ئێستا بەبەردەوامی كێشە بۆ كرێكاران دروست كراوە و زۆرجاریش كرێكاران بە هۆی دەبڕینی ناڕەزایەتیی لەلایەن كارفەرماكانەوە لەسەر كار دەركراون.
دەكردنی كرێكاران و داخرانی كەرتە پیشەییەكان لەئێران بەهۆی قەیرانی ئابووری واری كردووە كە رێژەی بێكاری بگاتە ئاستی قەیران و بە پێی داتا و ئامارەكان رێژەی بێكاری لاوەكان زیاتر لە ٢٤%ـە.
بەوتەی وەزیری كاری ئێران بەشێكی بەرچاو لەو رێژەیە، پێكهێنەرەكانی لاوانی دەرچووی زانكۆن و تەمەنیان لەنێوان ٢٠ هەتا ٢٩ ساڵدایە.