مانگرتنی خوێندکارانی زانکۆی ڕازیی کرماشان

14:18 - 2 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: خوێندکارانی زانکۆی ڕازیی شاری کرماشان، بە هۆی خراپی خەزمەتگوزاریی بەشی خواردنی ئەو زانکۆیە مانیان گرت و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ڕۆژی سێشەممە ١ی خەزەڵوەر، ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی ڕازیی شاری کرماشان، بە نیسبەت خراپبوونی خزمەتگوزاریی بەشی خواردنی ئەو زانکۆیە، مانیان لە خواردن گرت.

مانگرتنی خوێندکارانی ڕازیی شاری کرماشان، لەوە سەرچاوەی گرت، کە بە هۆی تێکردنی \"کافوور\" لە خواردنەکەیان و خراپی چۆنایەتیی خواردنەکەیان دەستیان دایە مانگرتن و ناڕەزایەتیدەربڕین.

ئەو خوێندکارانە، پاش وەرگرتنی خواردنەکەیان. بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین، خواردنەکەیان لە دەوروبەری زانکۆی ڕازی لەسەر عەرزەکەی دانابوو.

خوێندکارانی زانکۆی ڕازی شاری کرماشان، بەو ناڕەزایەتیدەربڕین و مانگرتنە، خوازیاری باشتربوونی چۆنایەتی خواردنەکەیان لە لایەن بەرپرسانی زانکۆی ئەو شارەوە بوون.