مامۆستایەكی كورد پاش زیاتر لە 20 رۆژ گیران، چارەنووسی ناڕوونە
14:40 - 9 بانەمەڕ 2712
کوردپا: مامۆستایەكی قوتابخانەكانی دەورووبەری شاری شنۆ كە ماوەی زیاتر لە 20 رۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە گیراوە، هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، عەبدولواحید مەعرووفزداە، تەمەن 27 ساڵ و كوڕی رەسووڵ و خەڵكی شاری شنۆ كەلە گوندەكانی \"شێخان و دێشەمس\" وانەی دەگوتەوە، رێكەوتی 17ی خاكەلێوە لە كاتی وانە وتنەوەدا لە قوتابخانە دەستبەسەر كردووە.
هەواڵنێری كوردپا لە زاری شایەتحاڵ و كەسوكاری ناوبراوەوە ئاشكرای كردووە، پاش دەستبەسەر كرانی دەیبەنەوە ماڵی خۆیان و كەیسی كۆمپیۆتێر و كۆمەڵێكی بەرچاو لە پەرتووكەكانی زەوت دەكەن و دواتر بۆ ئیتلاعاتی شاری شنۆی دەگوازنەوە.
بە وتەی شایەتحاڵان عەبدولواحید مەعرووفزداە، دواتر بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێراگوێزراوە و لەو كاتەوە هەتا ئێستا سەرەڕای سەردانی بنەماڵەكەی بۆ ناوەندە ئەمنەیتییەكانی هیچ زانیارییەك لە چارەنووسی بە بنەماڵە و كەسوكاری نەدراوەتەوە.
ناوبراو جیالەوەی كە مامۆستای وانەی بیركاریی گوندەكانی دەورووبەری شاری شنۆ بوو، خوێندكاری زانستگای بەهەشتیی تارانیش بووە.
هەتا كاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەك لەمەڕ هۆكاری گیران و چارەنووسی ئەو مامۆستا كوردە لەبەر دەستدا نیە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراوی ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای ساڵی 1391ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران سەرجەم 26 هاووڵاتیی كورد لەلایەن هێزە نیزامی و ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون.
تاوانی زۆرینەی ئەو هاووڵاتییە كوردانە چالاكیی سیاسی و فەرهەنگی بووە.
ئەو ئامارە بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی كوردپا بڵاو كراوەتەوە، بێگومان ئاماری راستەقینەی دەستبەسەر كراوانی كورد لەو رێژەیە زیاترە.