مامۆستایەكی ئایینی لە مەهاباد بە ٥ ساڵ زیندانی حوكم درا
18:26 - 15 بەفرانبار 2714
ئاژانسی كوردپا: چالاكێكی مەزهەبی ـ عەقیدەتیی كوردی، دوای ئەوەی ساڵێک بوو لە زیندان ئازاد كرابوو، لەلایەن دادگای \" ئینقلاب\"ی مەهابادەوە بە ٥ ساڵ زیندانی مەحکووم کرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، مامۆستایەكی ئایینی خەڵكی شاری مەهاباد بەتاوانی پشتیوانی لەزیندانیانی سوننی مەزهەب، ٥ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپا.
مامۆستا ئیبراهیم قەدیری سەرەتای ئەمساڵ لەشاری مەهاباد و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كرابوو.
كەمپەینی چالاكانی بەلووچ تاوانی ئەو زانا ئایینیەی، (ئەنجامدانی چالاكیی مەزهەبی و پشتیوانی لەزیندانییانی عەقیدەتیی رەجایی شاری كەرەج) راگەیاندووە.
لەحاڵی حازردا زیاتر لە ٣٤ زیندانی سوننی مەزهەبی مەحكووم بە سێدارە لەزیندانی رەجایی شاری كەرەج لەدەستبەسەریدان كە لەكۆی گشتیی ئەو رێژەیە ٢٥ كەس لەو زیندانیانە چاوەڕوانی وڵام و تەئیدی حوكمەكەیان لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوەن.
دەوترێت ئیبراهیم قەدیری لەسەر داواكاریی هێزە ئەمنییەكان لەلایەن زیندانیەكانی نێو گرتووخانەی مەهاباد بێرێزی پێكراوە.
پێشتریش ئەو مامۆستا ئایینییەی خەڵكی مەهاباد لەدادگای ئینقلابی شاری تاران بە دوو ساڵ زیندان مەحكووم كرابوو، كە دوای تێپەڕاندنی ئەو حوكمە لەزیندانی رەجایی شار، زستانی رابردوو لە زیندان ئازاد كرابوو.