مامۆستایەکی قوتابخانە ژنەکەی خۆی کوشت

21:22 - 8 بانەمەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: مامۆستایەکی قوتابخانە بە هۆی کێشەی بنەماڵییەوە کە ژنەکەی خۆی کوشتبوو، لە لایەن پۆلیسەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ ڕۆژی هەینی ٧ی بانەمەڕ، لە گوندی \"هەژدە دۆڵان\"ی شاری بانە، تەرمی ژنێک بە ناوی\"گ.س\" دۆزرایەوە، کە لە لایەن مێردەکەیەوە کوژرابوو.

\"م.ع\" مامۆستای قوتابخانەی شاری بانە پاش لێکۆڵینەوە پۆلیسی شاری بانە دانی بەوە دانا کە ژنەکی خۆی کوشتووه و دواتر لەژێر \"پردی\" هەژدە دۆڵان\" چاڵی کردووە.

ئەو مامۆستا قوتابخانەیە، لە کاتی دانپێناندا باسی لەوە کردکە سەرەتا بە ڕووسەری ژنەکەی خنکاندووە و دواتر چاڵی کردووە.

دەوترێ، کوژراوەکە خەڵکی گوندی \"سارداو \" و بکوژەکەش \"قەڵە ئەستیڕ\"ی شاری بانەیه.