مامۆستایەکی قوتابخانه لە شاری پیرانشار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

21:42 - 28 خەرمانان 2716
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە مامۆستا خانەنشین کراوەکانی شاری پیرانشار بەهۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ٢٧ی خەرمانان، ژنە هاووڵاتییەکی پیرانشاری بە ناوی پەروین مامەندی لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

نابراو، یەکێک لە مامۆستایانی خانەنەشین کراوی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بووە و ماوەیی ٢٣ ساڵ پیشینەی مامۆستایەتی لە شاری پیرانشار هەبووە.

\"30786.jpg\"
پەروین مامەندی
بە وتەی یەکێک لە نزیکانی پەروین مامەندی، هەوڵی ناوبراو بۆ خۆکوشتن بنەماڵە و کەس وکارەکەی شۆکه کردوە و هەتا ئێستا پاڵنەری ئەو خۆکوژییە نەزانراوە.

پەروین مامەندی، دوو ساڵ پێش بە شێوەیی \"پیش موقت\" خانەنشین کرابوو.

ساڵی ڕابردووش لە شاری سەقز مامۆستایەکی کورد بە هۆی سەختی باری گوزەران و ژیان دەستی دایە خۆکوژی.

لە یەک ساڵی ڕابردوودا، دەیان حاڵەتی خۆکوژی لە لایەن هاووڵاتییانی کوردە ڕووی داوە کە کۆمەڵناسان ئەو دیاردەیە بە ناوی \"شەپۆلی سێهەم خۆکوژییەکان\"ناو دەبن.

کۆمەڵناسان، هەوڵی هاووڵاتییان بۆ خۆکوژی وەکوو \"دژکردەوەیەک لە بەرانبەر ناڕەزایەتی\" لە هەمبەر کێشەو گرفتەکانی کۆمەڵایەتی، ئابووری، سیاسی لە کۆمەڵگای کوردستان دەزانن.