مامۆستایەکی ئایینی کورد بە دانی بارمتە ئازاد کرا

14:33 - 4 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: مامۆستایەکی کورد خەڵکی شاری پیرانشار کە ماوەی ٥ مانگ لە گرتووخانەی شاری پیرانشار دەستبەسەر و چارەنووسی ناڕوون بوو، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢ی سەرماوەز، مامۆستا محەممەد عومەری خەڵکی شاری پیرانشار ، بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگایی کردنی، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

مامۆستا محەممەد عومەری، ٥ مانگ پێش لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارەوە بە هۆکاری نادیار دەستبەسەر کرا کە ماوەی ٥ مانگ لە گرتووخانەی شاری پیرانشاردا بوو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: مامۆستا محەممەد عومەری لە ئەندامانی دەعوەت و ئیسلاحی شاری پیرانشارە و زاوای مامۆستا عەبدولکەریم ئازەرینە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ، بە بێ هیچ هۆکارێک هێرشیان کردە سەر ماڵی مامۆستا محەممەد و ناوبراویان دستبەسەر کرد.