مامۆستایەکی ئایینی لە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

17:57 - 18 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕ، مامۆستایەکی ئایینی بە ناوی "مەلا یوونس نەوخا" کوڕی خدر خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو مامۆستا ئایینیەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت ئەو مامۆستا ئایینیە بەهۆی ڕەخنەگرتن لە حکوومەت دەسبەسەر کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو مامۆستا مەلا یوونس نەوخا، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری ورمێ،کراوە.

مامۆستا مەلا یوونس نەوخا، لە مامۆستایانی قوتابخانەی زانستی دینیی سەلاحەدین ئەیووبی شاری "پیرانشار"ە.