مامۆستایانی كرماشانی ٢٠ ساڵە چاوەڕوانن ببنە خاوەنی ماڵ
15:56 - 17 رەشەمه 2714
ئاژانسی كوردپا: دوای تێپەڕینی ٢٠ ساڵ، یەک هەزار و ٢٠٠ مامۆستای ناحیەی ٣ی پەروەردە و بارهێنانی كرماشان لە بوونی ماڵ و خانووبەرە بێبەرین.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەساڵی ١٣٧٢وە، هەزار و ٢٠٠ كەسی فەرهەنگی لە شاری كرماشان ئەندامەتیان لە تەعزنە مەسەكەندا هەیە و لە هەر مامۆستایەك ٦٠٠ هەزار تا یەك ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تمەن پارە وەرگیراوە، بەڵام دوای تێپەڕینی ٢٠ ساڵ، هیچ هەوڵێك بۆ پیچدانی خانوو بەو مامۆستایانە ئەنجام نەدراوە.
خانمە محەممەدی بەنوێنەرایەتی لە ئەندامانی تەعونی باسی لەوە كردووە، سەرەڕای ئەوەی لە ساڵی ٨٩ جارێكی دیكە هەر مامۆستایە و ١٠٠ هەزا رتمەنی دیكەی لێوەرگیرایەوە بە هۆی هێندێكێشەی میرات، پێنج ساڵی دیكە بە سەر وادەی دیاریكراودا زیاد كرا.
محەمەدی لەدرێژەدا وتوویەتی: هەتا ئێستا لەرێگەی ناوەندە پێوەندیارەكانەوە بەدواداچوون بۆ ئەو كێشەیە كراوە و هیچ ئەنجامێكی نەبووە.
بەوتەی ئەندامانی تەعاونی مەسكن ئەو زەمینەی كە ساڵی ١٣٧٢ كڕدراوە نزیك بە ٥٢ هێكتار بووە و لە كۆی گشتیی پێنج هێكتاری كێشەی لەسەرە و پەروەندەكەی لەبەردەست شارەوانی مەنتەقە ٢ی كرماشان دایە.
بەرپرسی تەعاونی مەسكەن لەو باریەوە وتوویەتی: بە هەوڵ و ماندوو بوونەكان توانیومانە كێشەكان لەسەر رێگە لاببەین و ئێستا گرێكوێرەی كێشەكە لە شاراونی كرماشانە.
پێشتریش نیوەی دانیشتوانی شارەكی جەوادییەی كرماشان بە پشت بەستن بە یاسای 5 ساڵ لەمەوبەر بە ناچاری و زۆرە ملێلە ماڵەكانی خۆیان دەركرابوون.
ئەو دۆخەی شارەكی جەوادیەی كرماشان لەحاڵێكدایە كە لە گەلاوێژی ئەمساڵدا بەرپرسی دەفتەری بازرەسی ئوستانداریی لە چاوپێكەوتن لەگەڵ ناوەندە چاودێرییەكان باسیان لە بەڕێوەبردنی وردی یاساكان سەبارەت بە وەدیهاتنی مافە شارومەندییەكانی كرماشان كردبوو.