ماموستایەكی ئایینی و دوازدە هاووڵاتیی لە شاری سایین قەڵا دەستبەسەر كران
16:33 - 21 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: مامۆستایەكی ئایینی ناوچەی هەوشار هاوڕێ لەگەڵ دوازدە كەس میوان كە لەماڵی ئەو مامۆستایە بوون، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كران.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، مەلا شەفیق مامۆستای ئاوایی \"قزقۆپی\"ی سەر بە شاری سایین قەڵا لە ناوچەی هەوشار رێكەوتی 20ی گەلاوێژ لە كاتی بەربانگدا لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كرا.
بە وتەی شایەتحالان سەرەڕای بێ رێزی كردن بەو مامۆستا ئایینیە، دوازدە كەسی دیكەش كە لە ماڵی مەلا شەفیق میوان بوون، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كراون.
هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا رایگەیاند، مەلا شەفیق و ئەو دوازدە كەسە رەوانەی ناوەندە ئەمنیەتییەكانی شاری ورمێ كراون.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هۆكاری دەستبەسەر كردنی ئەو 13 كەسە نەزانراوە و لەمەڕ چارەنووسیان هەواڵێك لەبەر دەستدا نیە.
لە مانگی رەمەزاندا زەخت و گوشار بۆ سەر مامۆستایانی ئایینی زیادی كردووە
هەر لەو پێوەندییەددا و لە درێژەی زەخت و گوشاری هێزە ئەمنیەتییەكان لە رۆژانی 18 و 19ی گەلاوێژ چەند مامۆستای ئایینی و پێش نوێژی مزگەوتەكانی شاری بۆكان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتیان كراون و لێپرسینەوەیان لێكراوە.
بە وتەی شایەتحاڵان ئەو مامۆستایانە ئەوە بووە كە لە كاتی بەربانگ و تەراویح و خوتبەكانی هەینیدا باسیان یەكگرتوویی و كورد و سەركەوتنی زیاتری كوردانی سووریەیان كردووە و ئەمەش بۆتە هۆیەك هەتا ناوەندە ئەمنیەتی و نیزامییەكانی حكوومەت زەخت و گوشاری زیاتریان بۆ بهێنن و بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات بكرێن.
لە ماوەی ساڵانی رابردوودا مامۆستایانی ئایینی و چالاكانی مەزهەبی و پێڕەوانی مەزهەبی سوننە لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانی حكوومەوە زەخت و گوشاری زیاتریان خراوەتە سەر و لەم پێوەندییەشدا چەندین كەس زیندانی و دادگایی كراون.