مافناسیکی کورد بۆ داڕشتنی رێسا نێونەتەوەییەکان بانگهێشتی دانیشتنی ژنێڤ کرا

21:20 - 24 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: مافناسێکی ناسراوی کورد لە ئوستانی کرماشان بانگهێشتی دانیشتنی ساڵانەی کۆمیسیۆنی مافە نێونەتەوەییەکانی رێکخراوی نەتەوە یەگرتووەکان کرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بۆ یەکەمجار لەئێراندا، ئەندامێکی لێژنەی زاستیی زانکۆ و یەکێک لەمامۆستایانی ماف بە ناوی دوکتۆر ستار عەزیزی، لە پەنجایەمین دانیشتنی ساڵانەی کۆمیسیۆنی مافە نێونەتەوەییەکان بەشداری دەکات.

ناوبراو یەکێک لەو ٢٥ مافناسەیە کە بەمەبەستی داڕشتن و گەشەی رێسای مافە نێونەتەوەییەکان لە ژنێڤی سویس بەشداری دەکات.

\"19954.jpg\"
دوکتۆر ستار عەزیزی، بۆ داڕشتنی رێسا نێونەتەوەییەکان بانگهێشتی دانیشتنی ژنێڤ کرا
کەسانی بانگهێشتکراو بۆ ئەو دانیشتنە، دەبێ خاوەن ىڕوانامەی باڵا لە بواری مافە نێونەتەوەییەکاندا بن و لانیکەم دوو پسپۆڕی مافە نێونەتەوەییەکان کە ئەندامی کۆمیسیۆنی مافە نێونەتەوەییەکان، یان دیوانی نێونەتەوەیی دادگوستەری لاهە بن، بەنووسراوە شیاوبوون و لێهاتوویی ئەو کەسانە پشتراست بکەنەوە.

پەنجایەمین دانیشتنی ساڵانەی کۆمیسیۆنی مافە نێونەتەوەییەکان، رێکەوتی ١٥ی پووشپەڕ هەتا ٤ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە شاری ژنێڤ بەڕێوە دەچێت.

ستار عەزیزی خەرمانانی ١٣٥٦ی هەتاوی لەشاری سەرپێڵی زەهاو لەدایک بووە و دەورانی خوێندی خۆی لە شاری کریندی رۆژئاوا تێپەڕ کردووە.

ناوبراو ساڵی ٧٣، پلەی ٦ و لە قۆناغی دووهەمدا پلەی ٨ی کۆنکوری لەئاستی ئیراندا بەدەست هێنا و ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی توانی بروانامەی دوکتورا بەدەست بێنێت.

عەزیزی مامۆستای زانکۆی بوعەلی هەمدانە وتەنیا ئەندامی لێژنەی زانستی ییە کە لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی ئێرانی موتالیعاتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە و وەکوو لێژنەی بوڕێوەبەری ئەنجومەن هەڵبژێردراوە.
\"19955.jpg\"