ماشێنێكی هێزی ئینتزامیی سێهاووڵاتیی شاری مەریوانى کردە ئامانج + ڤیدیۆ
21:41 - 11 بانەمەڕ 2712
كوردپا: ماشێنێكی هێزی ئینتزامیی لە شاری مەریوان بە بێهیچ هۆیەك خۆی بە ماتورێك دادا و لە ئەنجامدا لاوێكی ئەو شارە بە توندی بریندار بوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەمرۆ دووشەممە رێكەوتی 11ی بانەمەڕ كاتژمێر دوازدە و نیوی نیوەرۆ ماشێنێكی سەر بە هێزی ئینتزامیی لە نزیك ئیدارەی \"ئاتەش نیشانی\" شاری مەریوان ماتۆریك كە هەڵگری سێلاوی ئەو شارە بوو كردە ئامانج و لە ئەنجامدا\" بهزاد دار بەرزین\" كوڕی حەسەن بە توندی بریندار بوو.
ئەو سێگرتە ڤیدیۆییە بە ئاژانسی كوردپا گەیشتووە
هەر لەو پێوەندییەدا ئەو دوو لاوەی دیكەش بە ناوەكانی ئازاد مورادی كوڕی مەسعوود و كەیوان نەعیمی كوڕی ئەحمەد برینی سووکیان وەبەر کەوتووە.
لەحاڵی حازردا ئەو سێ هاووڵاتییە لە نەخۆشخانەی شاری مەریوان و بە وتەی شایەتحالان بڕیارە بهزاد داربەرزین بە هۆی سەختی برینەكەی رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سنە بكرێت.