مارەیی و نەفەقە/ كێشەی لە سەدا 25ی زیندانیانی ئیلام
14:55 - 23 سەرماوەز 2711
كوردپا: لە سەدا 25ی زیندانیانی پارێزگای ئیلام بەهۆی كێشەی مارەیی و نەفەقەوە لە حاڵی تێپەڕ كردنی حوكمەكانیان دان.
لێپرسراوی زیندانی ناوەندیی ئیلام رایگەیاند، لەسەدا 25ی زیندانیانی پارێزگای ئیلام ئەو كەسانە پێكی دێنن كەلە دانی مارەیی و نەفەقە بە هاوسەرەكانیان خۆیان بواردووە.
حەسەن عەبدوڵڵا زادە لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی ئیسنا ئاشكرای كردووە، كەمترین رێژەی زیندانیانی پارێزگای ئیلام مێرمنداڵانن، بە چەشنێك كە تەنیا 4 مێرمنداڵ بە تاوانی قەتڵ لە پارێزگای ئیلام دەستبەسەرن.
بەپێی ئامارێك كە لەلایەن دەزگا قەزاییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بڵاو كراوەتەوە، پارێزگای ئیلام بەنیسبەت پارێزگاكانی دیكەی ئێران كەمترین رێژەی زیندانیی هەیە.
هەر بەپێی ئەو ئامارە، نزیك بە 1400 زیندانی لە سەرجەم گرتووخانەكانی ئەو پارێزگایەدا بوونی هەیە.