لە ئەنجامی پشێوی و نائارامییەكانی شاری تاران 150 كەس دەستبەسەر كران
13:29 - 13 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: هێزە ئەمنییەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری تاران 150 هاووڵاتیی ئەو شارەیان دەستبەسەر كردووە.
رێكەوتی 12ی رەزبەر بەشێكی بەرچاو لە بازارییان و هاووڵاتییانی شاری تاران بە نیشانەی ناڕازەیاتی دەربڕین بە بارودۆخی ئابووریی ئێران خۆپیشاندانیان ساز كرد كە هێزی ئینتزامی و پۆلیسی دژە شۆڕش بەرەنگای خەڵك بوونەتەوە و بەو بۆنەوە 150 كەسیان قۆڵبەست كردووە.
خەڵك لە ئیعتراز بە بەرزبوونەوەی دۆلار و دابەزینی تمەن و ئاڵۆزیی بازار، لە چەند شوێنی تاران دەستیان دایە خۆپیشاندان و بەپێی هێندێ سەرچاوە ئەو خۆپیشاندانانە توندوتیژی لێكەوتەوە.
ئەمە لە حاڵێك دایە كە ئەحمەد كەریمی ئیسفەهانی سكرتێری گشتیی سینف و بازاریانی تاران لە پەرچەكردار بەم ناڕەزایەتیی بازار لە وتووێژیكدا لەگەڵ هەواڵدەریی میهر ئیدیعای ئەوەی كردووە كە بە مەبەستی دابین كردنی ئەمنیەت بازاری تاران داخراوە و ئەو ناڕەزایەتییە هیچ پێوەندییەكی بە بازارەوە نیە.