لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئیتلاعاتییەكانی بۆ سەر گوندی "نێ"، سێهاووڵاتی دەستبەسەر كران
14:56 - 11 پووشپەڕ 2712
كوردپا: هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات شاری مەریوان سەرلەبەیانی رۆژی یەكشەممە هێرشیان كردە سەر گوندی \"نێ\"ی سەر بەو شارە و وێڕای پشكنینی ماڵەكان، سێدانیشتووی ئەو گوندەیان دەستبەسەر كردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی پووشپەڕ هێزە ئیتلاعاتییەكانی حكوومەت لە شاری مەریوان هێرشیان كردۆتە سەر ئاوایی نێو وێڕای پشكنینی ماڵی دانیشتوانی ئەو گوندە، چەندین كەسیان دەستبەسەر و بۆ شوێنیكی نادیاریان راگواستووە و هەتا ئێستا ناوی سێكەسیان ئاشكرا بووە كە بریتیتن لە: 1 ـ حەمید پەرهیزكار كوڕی ئەحمەد 2 ـ ئیدریس كاوە كوڕی كەریم 3 ـ بورهان كەیوانپوور كوڕی عوسمان\".
هەواڵنێری كوردپا لەزاری دانیشتوانی ئەو گوندەوە ئاشكرای كردووە، كە هێزە ئیتلاعاتییەكان سەر لەبەیانیی زوو رژاونەتە ناو ماڵی خەڵك و خەڵكیان لە خەو راپەڕاندووە و ترس و دڵەڕاوكێیان خستۆتە ناو دانیشتوانی گوندەوە.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش داوە هێزە ئەمنیەتییەكان هێرشیان كردۆتە سەر چەند ماڵی دیاریكراو كە دانیشتووەكانیان دەستبەسەر بكەن، بەڵام بەهۆی نەبوونیان له ماڵهوه، نەیانتوانیوە قۆڵبەستیان بكەن.
هەتا كاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەمەڕ هۆكاری دەستبەسەر كرانی ئەو سێ هاووڵاتییە و شوێنی راگرتنیان زانیارییەك لەبەر دەستدا نیە.
رێكەوتی 2ی جۆزەردانی ساڵی 1391ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی دیكەی خەڵكی گوندی نێبەناوەكانی \"وریا فەرەجی و پشتیوان ئەفسەری\" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی حكوومەتەوە لە كاتی گەڕانەوە لە كوردستانی عێراقەوە لەسەر سنووری باشماخ دەستبەسەر كران و هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەرەتای مانگی پووشپەڕەوە واتە لە ماوەی 11 رۆژدا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران سەرجەم 17 هاووڵاتیی كورد بە تاوانی جۆراوجۆر دەستبەسەر و رەوانەی زیندانە كراون.
ئەم ئامارە بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و بێگومان رێژەی راستەقینەی گیراوەكان لەو ئامارەش زیاترە.