لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزە نیزامییەكان هاووڵاتییەكی كوردی هەرێمی كوردستان كوژرا و 3 كەسی دیكەش بریندار بوون
13:53 - 20 جۆزەردان 2712
كوردپا: شەوی 18 لەسەر 19ی جۆزەردان لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزە ئینینتزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران جێگیر لە سنووری سەرشێو و هەرێمی كوردستان كاسبكارێكی هەرێمی كوردستان كوژرا و 3 كەسی دیكەش بریندار بوون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هێزی ئینتزامی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران جێگیر لە سنووری سەرشیو و هەرێمی كوردستان لە شوێنێك بەناوی \"وێنە و دارووخان\" كۆمەڵێك كاسبكاری كوردی هەرێمی كوردستانیان داوەتە بەر دەستڕێژی راستەوخۆ و لە ئەنجامدا هاووڵاتییەك بەناوی \"شێركۆ مستەفا\" خەڵكی شارۆچكەی \"ماوەت\"ی هەرێمی كوردستان كوژراوە و 3 كەسی دیكەش بە توندی بریندار بوون.
ئەو هاووڵاتییە کوژراوە گوازراوەتەوە بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان بریندارەکانیش رەوانەی کوردستانی ئێران کراون، بەڵام هەتا كاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە شوناسی ئەو 3 هاووڵاتییە بریندارە رانەگەیەنراوە.
هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لەزاری دانیشتوانی ئەو ناوچەیەوە ئاشكرای كردووە كە هێزی ئینتزامی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ راوەدوونانی كاسبكاران هەتا نزیك بە 1 كیلۆمیتر هاتوونەتە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە.
هەر لەو رووداوەدا بەهۆی دەستڕێژی هێزی ئینتزامیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران20 سەر ئەسپی بارهەڵگری كاسبكارانی كورد بەكوشت چوون.
ماوەیەك لەمەوبەر هێزە ئینتزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران جێگیر لە سنووری مەریوان و بانە بە زۆر بەلێننامەیان بە كۆڵبەران و كاسبكارانی سەرسنوور واژۆ دەكرد كە \"بۆیان نیە نزیكی 500 میتریی سنوور ببنەوە و لە ئەگەری ئەو كارەدا تەقەیان لێدەكرێ و هێزی ئینتزامیش لە بەرامبەر كوشتنیان هیچ بەرپرسیار نیە\".
بەپێی ئاماتی تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەری کوردپا، لە سەرەتای ساڵی 1391ی هەتاوییەوە لە ناوچە سنوورییەكانی كوردستانی ئێران سەرجەم 9 کۆڵبەر بوونەتە قوربانی کە 5 کەسیان بە دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئێران كوژراون كە یەكیان هاووڵاتیی هەرێمی كوردستانە و 3 كۆڵبەری دیكەش بەهۆی تەقینەوەی مین و هەروەها كۆڵبەرێكی دیكەش لە سەرما رەق هەڵاتووە.