لە ئێران پەیڕەوانی مەزهەبی سوننە دیسان لەمەڕ سیاسەتەكانی حكوومەت ئیعترازییان دەربڕی
15:50 - 2 جۆزەردان 2712
كوردپا: ئیمام جومعەی پەیڕەوانی مەزهەبی سوننە لە شاری زاهیدان جارێكی دیكە لەمەڕ دەستبەسەر كردنی زانایانی سوننە رەخنەی لە حكوومەتی ئێران گرت و لە نامەیەكدا خوازیاری ئازاد كردنیانە.
مەولانا عەبدولحەمید رایگەیاند، نزیك بە سەد كەس لە چالاكانی ئایینیی شاری زاهیدان بە نووسینی نامەیەك داوامان لە ناوەندە پێوەندیدارەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران كردووە ئەو كەسانەی كە دەستبەسەر كراون ئازاد بكرێن و زەخت و گوشارەكان لە پەیڕەوانی ئایینی سوننە لە زاهیدان هەڵبگیرێت.
رێكەوتی 30 بەفرانباری ساڵی 1390 ژمارەیەك مامۆستای ئایینی سوننە لە ئیعتراز بە تیرۆر \"كردنی مستەفا مەولەوی جەنگیزهی\" مامۆستای پەیڕەوی ئایینی سوننە دەستبەسەر كران.
هەواڵدەریی ئیرنا بڵاوی كردەوە، رۆژی 25ی بانەمەڕ خەڵكی \"راسك\" لەو پێوەندییەدا كوبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان رێك خست و لە ئەنجامدا لەگەڵ دژكردەوەی هێزە ئەمنییەتیەكان بەرەووڕوو بوونەوە.
پێشتریش ئیمام جومعەی شاری زاهیدان لە چاوپێكەوتن لەگەڵ خوێندكارانی پەیڕەوی مەزهەبی سوننە جاریكیتر پێداگری لەسەر ئەو زۆڵم و زۆرانە كردبۆوە كە لەلایەن حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەكرێتە سەر هاووڵاتییانی سوننە مەزهەب.
مەولانا عەبدولحەمید وتبووی: لە هیچ شوێنێكی جیهانەدا نابینرێ كە هاووڵاتییەك بیهەوێ لەناو وڵاتەكەی خۆێ بۆ شارێكی دیكە سەفەر بكات، پێویستی بە ئیزن وەرگرتن هەبێت.
ئەو كەسایەتییە ئایینیە ئەوەشی خستبووە روو، رێژەی پەیڕەوانی ئایننی سوننە لە ئێران نزیك بە لەسەدا 20ە، بەڵام ئەو رێژە بەرچاوە هیچ مافێكیان نیە.