لە یەك مانگدا ئێران 164 تۆن خۆراكی ماوە بەسەرچووی رەوانەی هەرێمی كوردستان كردووە
20:08 - 23 خاکەلێوه 2712
كوردپا: بەپێی ئامارێكی یەكەی پشكنینی خۆراك لە سنووری پەرویزخان لە پارێزگای دیالەی عێراق، تەنها لە ماوەی یەك مانگدا، زیاتر لە160 تۆن خۆراكیی خراپ و بەسەرچوو كەلە ئێرانەوە هاتووە، دەستی بەسەردا گیراوە.
هێمن ئەحمەد، بەرپرسی یەكەی پشكنینی خۆراك لە سنووری پەرویزخان، بە ماڵپەڕی خەندانی راگەیاندووە: لە ماوەی مانگی خاكەلێوەی ئەمساڵدا، تیمەكانمان پشكنینیان بۆ زیاتر لە دوو هەزار بار كردووە كە تێكڕا 36 هەزار تۆن خۆراك بوون و ناوبراو وتیشی:\"لە ئەنجامدا توانیومانە دەستبەسەر 164 تۆن و 32 كیلۆ خۆراك، كە خراپ و نەشیا بوون بگرین\".
سەبارەت بە جۆری خۆراكە خراپ بوو و بەسەرچووەكان، ئەوەی خستەڕوو كە، زۆرتر بریتیی بوون لە: كەیك و بیسكویت، شیرەمەنی، ئایس كریم، شەربەت و خواردنی لە قووتوو نراو و ...هتد.
هێمن ئەحمەد راشیگەیاندووە، ئەو خۆراكانەی كە دەستیان بەسەردا گیراوە، یان نەشیاو بوون بۆ بەكارهێنان، یان رێكەوتی بەسەر چوونیان پێوەنە بووە و سڕاوەتەوە، یان خود ماوەیەكی زۆر بەسەر رێكەوتی دروستبوونیدا تێپەڕیوە، وتیشی:\"هەر خۆراكێك نیوەی تەمەنی تێپەِری كردبێت، رێگە بە هاتنە ژوورەوەی نادەین\".
یەكەی پشكنینی خۆراك لە مەرزی پەروێزخان، سەر بە مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی كەلارە، كە یەكێكە لە 10 مەڵبەندی تەندروستیی گشتی گەرمیان.