لە ئیلام 400 ناسنامە بۆ هاووڵاتییان/ هاووڵاتیانی دەڕەشەهر: ناسنامەمان ناوێ
19:56 - 3 بەفرانبار 2711
كوردپا: لە حەفتەی رەگەزنامە (سەبت ئەحواڵ) لە ئێران، ئاماری جۆراجۆری دانی رەگەزنامە و مەرگ و میر بڵاو دەكرێتەوە، لە نیوەی یەكەمی مانگی سەرماوەزدا400 هاووڵاتیی ئێرانیی گەڕاوە لە عێراق لە ئیلام ناسنامەیان پێدراوە، ئەمە لە حاڵێك دایە كە بەشێك لە خەڵكی گوندەكانی دەوروبەری دەڕەشەهر بێ ناسنامەن.
بەرپرسی گشتیی ئیدارەی تۆماركردنی رەگەزنامەی ئیلام بە هەواڵدەریی ئیسنای راگەیاندووە، لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا 15 هەزار هاووڵاتیی ئەو پارێزگایە ناسنامەیان پێدراوە.
عەلیڕەزا قوبادی ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە 400 كەس لەو 4 هەزار هاووڵاتییە ئێرانیەی كەلە عێراق گەڕاونەتەوە، ناسنامەیان پێدراوە.
ئەمە لە كاتێك دایە كەلە هێندێ لە گوندەكانی دەڕەشەهر و بۆ وێنە گوندی \"هیلان\" و غارنشینەكانی \"ماژین\" لە دەرەِشەهر بەشێك لە هاووڵاتییان هێشتا ناسنامەیان نیە و لە كاتی سەردانی فەرمانبەرانی ئیدارەی رەگەزنامەدا رایانگەیاندووە كە \"ناسنامەمان ناوێ\".
ئەو بەپرسە ئاماژەی بەوەش كرد كەلە ماوەی 9 مانگی رابردوودا بە شیوەی نێونجی لە هەر شەو و رۆژێكدا 27/5 كەس لە پارێزگای ئیلام لەدایك بوون.
پارێزگای ئیلام یەكێك لە پارێزگا پەراوێز خراوەكانی ئێرانە و بێبەشە لە زۆر ئیمكانات و پێداویستی و كێشە كۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، ئابووری و... كان وایان كردووە كە هەموو كات لە رۆژەڤی هەواڵی سەیر سەمەرە و سەرنجڕاكێشەكاندا بێت.