لە ئیلام كۆمەڵە شێعری كوردیی "شەڵەم" چاپ و بڵاو كرایەوە

15:12 - 7 سەرماوەز 2712
ئاژانسی كوردپا: كۆمەڵە شێعری كوردیی \"شەڵەم\" لە شاری ئیلام لەلایەن وەشانگەی \"زانا\"وە چاپ و بڵاو كرایەوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی سەرەكیی وەشانگەی \"زانا\" لە ئیلام، كۆمەڵە شێعری كوردیی \"شەڵەم\" بەرهەمی \"ئیرەج خالسی\" شاعێری ئیلامی لە ٢٤٠ لاپەڕە و بە هەژماری١٠٠٠ دانە لەلایەن ئەو وشانگەیەوە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.

\"9900.jpg\"
بەپێی پێشەیەك كە زاهیر سارایی نووسەر و توێژەری ئیلامی بۆ كۆمەڵە شێعری \"شەڵەم\"ی نووسیوە، ئیرەج خالسی لە كۆمەڵە شێعرەدا بە زمانێكی سادە و سروشتی لە سەفەرێكی خەیاڵیدا لەگەڵ زۆرێك لە زانا و بیرمەندی فەرهەنگ و ئەدەب و سیما ناسراوە كۆمەڵایەتی و سیاسییەكانی ئیلام بە زمانی شێعر گفتوگۆی كردووە.

ئەمە سێیەمین كۆمەڵە شێعری كوردیی \"ئیرەج خالسی\"یە، پێشتر دوو كۆمەڵە شێعری كوردیی بەناوەكانی \"هەوای بەرزە كوەسان و خاتوون شیعرەیل عاشقانەی من و عشق ئەبەدی\" چاپ و بڵاو كردۆتەوە.

\"9901.jpg\"
\"ئیرەج خالسی\" شاعیر و نووسەر
ـ ئیرەج خالسی شاعیر و نووسەر و لەدایك بووی شاری ئیلامە.
ـ هاوكات خاوەن بڕوانامەی دوكتۆرای ماف و تاوانناسی و كارناسیی باڵای یاسای بەراوردكاریی نێودەوڵەتیی و پارێزی دادگووستەرییە.
ـ بە هەر دوو زمانی كوردی و فارسی شێعر دەنووسێت و ٤ كۆمەڵە شێعری دیكەی بە زمانی فارسی بڵاو كردۆتەوە.
ـ پێنج كۆمەڵە شێعری كوردیی دیكەی ئامادەی چاپن.