لە یادی ٢٨ساڵەی کیمیابارانی سەردەشت، یەکێ لە مەیدانەکانی ئەو شارە شۆردرایەوە

15:19 - 3 پووشپەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: چالاکانی مەدەنی شاری سەردەشت لە بەرەبەری ٢٨‌ـه‌مین ساڵوەگەڕی کیمیابارانی ئەو شارەدا، بە شێوەی سەمبۆلیک یەکێک لە مەیدانەکانی سەردەشت کە یەکێک لە شوێنە کیمیاباران‌کراوەکانەیان شۆردەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی دووشەممە یەکی پووشپەڕ، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی شاری سەردەشت لە چالاکییەکی سەمبۆلیکدا مەیدانی \"سەرچاوە\"ی سەردەشتیان شۆردەوە .

مەیدانی سەرچاوە یەکێک لەو شوێنانەیە کە لە کیمیابارانی ٧ی پۆشپەڕی ١٣٦٦ی هەتاویدا، کیمیاباران کراوە.

ئەو چالاکانە ئەو هەوڵەیان بە دروشمی \"بەڵێ بۆ ئاشتی\" و \"نا بۆ شەڕ\" بەڕێوەبردووە.

چالاکانی مەدەنیی کورد پاش شۆردنەوەی مەیدانی سەرچاوە، پووکە بەجێماوەکانی کیمیابارانی ساڵی ٦٦یان بە گوڵ رازاندەوە.

\"27057.jpg\"
چالاکانی مەدەنی شاری سەردەشت،ئەو هەوڵەیان بە دروشمی \"بەڵێ بۆ ئاشتی\" و \"نا بۆ شەڕ\" بەڕێوەبردووە
لەم پێوەندیەدا، لە بەرەبەری ٢٨ـەمین ساڵوەگەڕی کیمیابارانی شاری سەردەشت، پیشانگایەکی نەقاشیی ویترینی لە ژێر ناوی \"ئەمنیەت، ئاگایی و پەروەردە مافی هەر منداڵێکە\" بەرێووچوو.

ئەو پێشانگایە تاوەکوو ٧ی پووشپەڕ بەرێودەچێت و تەواوی ئەو نەقاشییانە لە چوارچێوەی کتێبێکدا چاپ و بڵاو دەکرێنەوە.

رێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی، شاری سەردەشت لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی حکوومەتی بەعسی عێراقەوە بۆردومان کراو لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگی پاش کیمیابارانەکەدا ١٤٠ کەس بەهۆی ئەو چەکەوە گیانیان لەدەست دا.