لە كۆڕێكدا لە هەوڵیر، لایەنی جوانیناسانەی شێعری خەوەبەردینەی سوارە تاوتوێ‌دەكرێت

16:34 - 26 جۆزەردان 2712
كوردپا: ماڵی وەفایی و ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی زێد لە هەولێر كۆرێك بۆ نووسەر و رەخنەگر عەبدولخالق یەعقووبی رێك دەخه‌ن و تێیدا لایەنی جوانیناسانەی شێعری \"خەوەبەردینە\"ی سوارە ئیلخانی‌زادە تاوتوێ‌دەكرێت.
\"4905.jpg\"
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ماڵی وەفایی وئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی زێد لە هەولێر رێكەوتی 1ی پووشپەڕی 1391ی هەتاوی (21ی ژوئەنی 2012ی زایینی) لەژێر ناونیشانی \"تێڕامانێكی جوانیناسانە لەسەر خەوەبەردینە\" لە هۆڵی نیاندرتاڵ لەناو گەلەری شانەدەر كۆڕێكی رەخنەیی بۆ نووسەر و رەخنەگر عەبدولخالق یەعقووبی رێك دەخه‌ن و نووسەر تێیدا چەند تێڕامان و سەرنجێكی جیا لە شێعری خەوەبەردینەی سوارە ئیلخانی زادە دەخاتە روو.

عەبدولخالق یەعقووبی پێشتر لە چەندین بابەتی رەخنەییدا شیكاریی بۆ شێعرەكانی سوارە ئیلخانی‌زادە ئەنجام داوە و بە وتەی خۆی دەیهەوێ‌لەم كۆڕەدا تێڕامانێكی دیكە لە شێعری خەوەبەردینەی سوارە كە بە یەكێك لە دەقە جیددییەكانی شێعری هاوچەرخی كوردی دێتە ئەژمار، بخاتە روو.
\"4871.jpg\"
سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌کانی سواره‌ ئیلخانی‌زاده‌ به‌ناوی\"زه‌مزه‌ی زوڵاڵ\"له‌لایه‌ن \"عه‌بدوڵخالق یه‌عقوبی\"یه‌وه‌ کۆ کراوه‌ته‌وه‌ و ده‌زگای ئاراس بڵاوی کرتدۆته‌وه.

سوارە ئیلخانی زادە بە یەكێك لە شاعێرانی رەچەشكێنی شێعری نوێی كوردی لە كوردستانی ئێران دیتە ئەژمار و كۆمەڵە شێعری \"خەوەبەردینە و تاپۆ و بوومەلێڵ\" لە بەرهەمەكانی ئەو شاعیرەن و كۆمەڵە شێعری خەوەبەردینە لەو دەقە شێعرییانەیە كە باسێكی چڕوپڕی لە مەیدانی ئەدەبیدا خولقاندووە.