لە کورەخانەیەکی پیرانشار ٣ کرێکاری کورد بوونە قوربانی

17:03 - 10 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی پچرانی تاسمە لە کورەخانەی گوندی خورینجی سەربە شاری پیرانشار کرێکارێک گیانی لەدەست دا و ٢ کرێکاری دیکەش بریندار بوون.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٨ی جۆزەردان کرێکارێک بەناوی \"ئەبووبەکر\" خەڵکی گوندی خورینج\"ی سەربەر پیرانشار لە کاتی کار کردندا بەهۆی پچڕانی تاسمە لە کورەخانەی گوندەکەیان، گیانی لەدەست دا.

یەکێک لە هاووڵاتییانی ئەو گوندە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو کرێکارە کوردە کوڕی عەلی رەحمانی حاجی\" و هەروەها خێزاندار و خاوەنی منداڵیش بووە.

ئەو هاووڵاتییە راشیگەیاند: هاوکات لەو رووداوەدا ٢ کرێکاری دیکەی خەڵکی گوندی خورینج بەناوەکانی \"مەسعوود مورادی\" کوڕی جەعفەر و \"عەلی موراد رەسووڵی\" کوڕی ئیسماعیل بریندار بوون.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لەسەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٩ کرێکاری کورد بەهۆی رووداوی کارەوە لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە.

ئەو ئامارە رێژەییەو بەپشت بەستن بە ئاماری ئاژانسی کوردپا بلاو دەکریتەوە، کە دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو ریژەیەش زیاتر بێت