لە کرماشان و سنە رێز لە نووسەران و هونەرمەندانی کورد گیرا + وێنە
19:33 - 3 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: لە ئوستانەکانی سنە و کرماشان رێز لە چالاکانی فەرهەنگی، نووسەران و هونەرمەندانی کورد گیرا.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەشێک لە ئۆگرانی فەرهەنگ و هونەری کوردستان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان، لە ماوەی رۆژانی ٢٩ی خەزەڵوەر و ١ی سەرماوەز، رێزیان لە نووسەرانی و هونەرمەندانی کورد لە شارەکانی کرماشان و سنە گرت.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، بنکەی فەرهەنگیی \"وحدت\"ی کرماشان خانەخوێی رێوڕەسمی رێزگرتن لە نووسەران و هونەرمەندانی سەرکەوتووی ساڵی رابردووی ئەو ئوستانە بوو.
لەم رێوڕەسمەدا، رێز لە چەندین نووسەر وەکوو؛ ئەکبەر رەزایی، پرۆفیسۆر حەمزەیی، عەلی ئوڵفەتی و ئەردەشیر کشاوەرز گیردرا و پەخشانگەکانی \"تاق بوستان\" بە بەرپرسایەتی مەحموود لەعلئابادی و \"تریفە\" بە بەرپرسایەتی مەولوود مستەفایی لەوحی رێزلێنانیان پیشکەش کرا.
لە بڕگەکانی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا پەخشانگای \"سعادت\"، پەخشانگەی \"یارمحمد\" و لیتۆگرافی \"غرب اسکنر\" رێزیان لێگیرا.
هەروەها ئەنجومەنی رێزگرتن لە ناودارانی کوردستان لە شاری سنە، سەرەتای ئەم مانگە و لە رێوڕەسمێکدا، رێز لە ئەندامانی سەرەکیی شانۆی \"خەم رەوێن\" گیرا و لەوحی رێزلێنان و خەڵاتیان پێشکەش کرا.
ئەندامانی ئەم گرووپە شانۆییە بریتین لە عابید رەزایی، زاهید کەریمی، ئەحمەد شاتێبی، یوسف ئەحمەدی، چیمەن ناسری و سەمیرا شیرانی کە لە ساڵی ١٣٧٠ هەتاوییەوە کارەکانی خۆیان لە سەر مژارەکانی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و ئابووری بە زمانی تەنز (تەوس) دەس پێکردووە.
گرووپی \"خەم رەوێن\" لە سەرەتای ئەمساڵدا زەنجیرە فیلمی تەلەویزیۆنیی رۆژە خۆشەکانی ژیان(روزهای خووش زندگی) لە بەرهەمەکانی \"ستار چەمەن گوڵ\" لە کەناڵی ئاسمانیی سنە بڵاوکردەوە کە لەگەڵ پێشوازی خەڵک بەرەوروو بوویەوە
ئەنجومەنی نا حوکمیی رێزگرتن لە ناودارانی کوردستان نزیک بە ١٠ ساڵە لە پێناو چاوپێکەوتن، بەسەرکردن و رێزگرتنی چالاکانی کورد لە بوارەکانی فەرهەنگی، هونەری، کۆمەڵایەتی و وەرزشیی کوردستان چالاکی دەنوێنێت.
دوایین چالاکی ئەم ئەنجومەنە، رێزگرتن لە رەحمان عەلیرەمایی کەسایەتی ناسراوی بواری موسیقای فۆلکلۆری کوردستان بوو کە ١٧ی خەزەڵوەر بەڕێوە چوو.
وێنە: فواد گودەرزی ـــ بەختیار سەمەدی