لە کرماشان رێپێوانێک بۆ پشتیوانی لە کوردانی ئیزەدی بەڕێوەچوو+وێنە

20:58 - 25 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییانی کوردی خەلکی کرماشان بۆ پشتیوانی لە کوردەکانی عێراق و سووریا رێپێوانێکیان بەڕێوە برد و بڕیارنامەیەکیشیان دەر کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ و لەسەر داوای کۆڕی راوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان، رێپێوانێکی ناڕەزایەتی لە بەر دەم ئوستانداریی کرماشان بەڕێوەچوو.

بەشدارانی ئەو رێپێوانە بە هەڵگرتنی پلاکارد، وێڕای پشتیوانی کردنی خۆیان لە هاووڵاتییانی لێقەوماوی ئیزەدی، یارسان، مەسیحی و هاوولاتییانی موسڵمان، هاودەردیی خۆیان لەگەڵ ئەو هاووڵاتییانە دەربڕی و هەڵسووکەوتە نامرۆڤانە و هۆڤانەیی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامییان مەحکووم کرد.

\"21531.jpg\"
دەگوترێت، لەو رێپێوانەد، سەدان هاوولاتیی کورد بەشدارییان کردبوو.

بەشداربوانی ئەو رێوڕەسمە بڕیارنامەیەکی ٧ ماددەییان بڵاو کردەوەو لەو خۆپیشاندانەدا خوێندرایەوە

لەو بڕیارنامەیەدا داوا لە کۆڕ و ناوەندە نێونەتەوەییەکان کراوە، کە بۆ یارمەتی گەیاندن بە لێقەوماوان و بەرەوڕوو بوونەوەی شێلگیرانە لەگەڵ داگیرکەران و پشتیوانانیان هەڵویست بگرن و یاسا و عەداڵەت جێبەجێ بکەن.

لەو رێپێوانەی ئەمرۆدا روو لە حکوومتی ئیسلامیی ئیڕان داوا کرا، کە بە گرتنە بەری سیاسەتی دروست و شیاو لە هەمبەر کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان، بەستێنی ئاشتی و نەتەوەیی و برایەتی و بەرابەری لە وڵاتی ئێراندا بڕەخسێنن.

هەروەها داوا کراوە کە یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ هاووڵاتییانی لێقەوماوی ئیزەدیی خەڵکی شەنگال کۆ بکرێتەوەو بۆ ئەو لێقەوماوانە بنێردرێت.
\"21532.jpg\"

\"21533.jpg\"

\"21534.jpg\"

\"21535.jpg\"

\"21536.jpg\"

\"21537.jpg\"

\"21539.jpg\"

\"21540.jpg\"

\"21543.jpg\"