لە ڕێوڕەسمێکدا لە ناوچەی سەقز، یادی خاتووزین کرایەوە+وێنە
15:15 - 27 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی کوردپا: لە ڕێوڕەسمێکدا بە بەشداریی خەڵکی گوندەکانی ناوچەی گەورکی سەقز، یادی خاتووزین ژنە هونەرمەندی کوردی پەیکەرتاشی خەڵکی ئەو ناوچەیە، کرایەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوە، لە گوندی قاراوای خواروو، فستیڤاڵێک بۆ یادی خاتوون ساڵحی ناسراو بە خاتووزین، ژنە هونەرمەندی دەستڕەنگینی پەیکەرتاش و گۆزەکەری کورد بەڕێوەچوو.
لە دەستپێکی رێوڕەسمەکەدا وێنەیەکەی خاتووزین، کە لەلایەن هونەرمەندیکی سەقزییەوە لە تابلۆیەکدا نەخشێندرابوو، خرایە روو.
نوێنەری مەجلیس لە شارەکانی سەقز و بانە، کە بەشداریی لە کردنەوەی رێوڕەسمەکەدا کردبوو، داوای کرد کە شەقامێک لە شاری سەقز بەناوی خاتووزینەوە بکرێت و تەمری شاری سەقزیش وێنەی ئەو ژنە هونەرمەندە کوردەی لەسەر چاپ بکرێت.
هەروەها لە بەشێکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا، هونەرمەندانی دەستڕەنگینی ناوچەی سەقز، بەرهەمەکانیان لە چەندین بەشدا پیشانی بەشدارانی رێوڕەسمەکە دا.
خاتوون ساڵحی، کە ژنە هونەرمەندێکی نەخوێندەواری خەڵکی گوندی بۆگەبەسی لە ناوچەی گەورکی سەقز بوو، لەماوەی کاری گۆزەکەری و پەیکەرتاشیی خۆیدا رۆحی بە بەر گڵەسوورەدا دەکرد و دیان بەرهەمی ناوازەی لە پەیکەری ئاژەڵ خولقاند.
خاتووزین، ٣١ ساڵ پیش مردنی خۆی، بەهۆی مردنی هاوسەرەکەیەوە بۆتە سەرپەرەستیی ماڵ و بەم هۆیەوە، لە رێگەی گۆزەکەری (سفالگری)یەوە دروست کردنی، دیزە، تەنوور و دەرخۆنە، پەیکەری ئاژەڵی کێوی و ماڵی و فرۆشتنی ئەو بەرهەمانە، بژیویی ژیانی خۆی و ٦ منداڵەکەی دابین دەکرد.
له سهر ژیان و کار و بەرهەمەکانی خاتوون ساڵحی ناسراو بە خاتووزین، فیلمێک له دهرهێنانی \"مهجید ماهیچی\" به ناوی \"خاتووزین\" ساز کراوەو ههروهها ههنووكه بهشێک له بهرههمه دهستكردهكانی خاتووزین له مۆزهخانهی شاری سنەدا پارێزراوه.
وێنەی رێوڕەسم: گوڵان سەقز
بەشێک لەبەرهەم و وێنەکانی خاتووزین: ناوەندی هەواڵنێریی سەقز