لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا دوو هەزار و 413 ماهوارە زەوت كراوە
13:13 - 4 بەفرانبار 2711
كوردپا: لە یەك مانگی رابردووە هەتا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار و 413 كەلوپەلی ماهوارە لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لەلایەن هێزی ئینتزامییەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
عەلی جەدیدی، لێپرسراو لە هێزی ئینتزامیی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا وێڕای پێداگری لەسەر كۆ كردنەوەی ماهوارە وتی،\" كۆ كردنەوەی ماهوارە دەچێتە قۆناغێكی تازەوە و هەوڵەكانمان لەو پێوەندییەدا بەربڵاوتر دەكەینەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا ئەو لێپرسراوە لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی فارس رایگەیاندووە، یەك هەزار و 15 CD بێ مۆڵەت و نایاسایی لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا دەستی بەسەردا گیراوە.
بە وتەی عەلی جەدیدی، بە بەردەوامی كافی نێتەكان كونترۆڵ دەكرێن و لەو پپَوەندییەدا رێوشوێنی توندمان گرتۆتە بەر.
جەدیدی ئاشكراشی كرد، هاوكات وێڕای زەوت كردنی ئەو ژمارە \"ماهوارە و سی دی\"یە 47 جۆری چەك و چۆڵیش دەستی بەسەردا گیراوە.