لە ورمێ كچێك بەهۆی ئاگر بەردان لە جەستەی گیانی لەدەست دا
15:04 - 25 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: كچێكی تەمەن 18 ساڵ و خەڵكی ئاوایی \"خەرەگووش\"ی سەر بە ورمێ بەهۆی كێشەی بنەماڵەییەوە ئاگری بەردایە جەستەی خۆی و هەر بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كچێكی تەمەن 18 ساڵ بەناوی \"ئازیتا. م\" کچی فەخرەدین چەند رۆژ لەمەوبەر ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و كۆتایی بە ژیانی هێناوە.
ئازیتا لە حاڵێكدا دەستی داوەتە خۆكوژی كە چەند رۆژی دیكە ژیانی هاوبەشی پێك دەهێنا.
بە وتەی كەسانی ئاگادار لەو رووداوە، ئازیتا بە زۆرەملێ ناچار بە قبوول كردنی ژیانی هاوبەش كراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا چەند رۆژ بەر لەو رووداوە ژنێكی دیكەی تەمەن 50 ساڵ و دانیشتووری شەهرەكی \"ئەلواج\"ی ورمێ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.
بەڕای كارناسان و شارەزایانی بواری كۆمەڵایەتی و چالاكانی مافەكانی ژنان، بەهۆی پەرەسەندنی دیاردە كۆمەڵایەتییەكان، بێكاری و كێشەی بنەماڵەیی لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران، دیاردەی خۆسووتاندن و خۆكوژی لەناو ژنان و تەنانەت خۆكوژی لەناو پیاوانیش روو لە زیادبوونە.
بەپێی ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای ساڵی 1391ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا 14 ژن و كچ لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران بەهۆی خۆكوژیەوە گیانیان لەدەست داوە.
لە كۆی گشتیی ئەو رێژەیە 5 كەسیان بەهۆی خۆسووتاندنەوە گیانیان لەدەست داوە.