لە ورمێ مێرمنداڵێک بەهۆی تەقینەوە بوو بە قوربانی

21:02 - 4 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە ورمێ بەهۆی تەقینەوەیەک لە ماڵی خۆیاندا، بوو بە قوربانی.

هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی کردەوە، مێرمنداڵیکی تەمەن ١٦ ساڵ بەهۆی تەقینەوەیەک لە ماڵی خۆیاندا لە شاری ورمێ بە توندی بریندار و پاش راگواستن بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە جۆری ئەو مادە تەقەمەنیە و هۆکاری ئەو تەقینەوەیە رانەگەیەندراوە.

لەلایەکی دیکەوە هەواڵدەریی فارس بڵاوی کردەوە، کە زیاتر لە ٣٠ هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان بەهۆی ئاور کردنەوەی سەری ساڵ بەتوندی بریندار بوون.