لە هەولێر یادی فەرزاد كەمانگەر و هاوڕێیانی دەكرێتەوە
14:31 - 20 بانەمەڕ 2712
كوردپا: بە بۆنەی دووەمین ساڵیادی ئیعدام كردنی فەرزاد كەمانگەر و چوار هاوڕێی دیكەی لەلایەن حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە، \"رێكخراوی ژنان ئازادیخوازی كوردستان و ناوەندی چاك\" رێوڕەسمێك لە شاری هەولێر بەڕێوە دەبەن.
عەلی مەحموود محەممەد بەڕێوەبەری ئەو رێوڕەسمە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاند، بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمرۆ چوارشەممە رێكەوتی 20ی بانەمەڕ یادی دووەمین ساڵوەگەڕی ئیعدام فەرزاد كەمانگەر و هاوڕێیانی لە سەنتەری ئاڵا لە شاری هەولێر بەڕێوە بچێت.
عەلی مەحموود محەممەد وتیشی: هۆكاری ئەو یادە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە فەرزاد زۆر بوێڕانە لە زینداندا خۆڕاگری كرد و پێویستە هەموو لایەك پشتیوانی لەو یادە بكەین.
ئەو بەڕێوەبەرە ئەوەشی خستە روو، زۆربەی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بانگهێشتی ئەو رێوڕەسمە كراون و هەر یەكە و وتاری تایبەت بە خۆیان دەبێت.
فەرزاد كەمانگەر و چوار هاوڕێی دیكەی بە ناوەكانی شیرین عەلەم هوولی، فەرهاد وەكیلی، مەهدی ئیسلامیان و عەلی حەیدەریان رێكەوتی 19ی بانەمەڕی ساڵی 1389 لەلایەن دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە ئیعدام كران كە ئەوكات پەرچەكرداری چینە جیاجیاكانی كۆمەڵگای كوردستان، حیزب و لایەنە سیاسییەكان و رێكخراوە چالاكەكانی مافی مرۆڤی لێكەوتەوە.