لە هەولێر دووەم كۆنفرانسی نەتەوەیی لاوانی بەشەكانی كوردستان بە فەرمی دەستی پێكرد
20:57 - 25 رەشەمه 2711
کوردپا: دووەم كۆنفرانسی نەتەوەیی لاوانی بەشەكانی كوردستان لە شاری هەولێر لەژێر دروشمی \" لە پێناوی یەكگرتوویی گوتاری نەتەوەیی لاوانی كورد\" لە هۆڵی پێشەوا بە ئامادە بوونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نوێنەری رێكخراوەكانی لاوان و پارتە سیاسییەكان كرایەوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری كوردپا لە شاری هەولێر، بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نوێنەری زۆرێك لە رێكخراوەكانی لاوانی هەر چوار بەشی كوردستان، پارت و لایەنە سیاسییەكان و نوێنەری پارلەمانی كوردستان دووەم كۆنفرانسی لاوانی چوار بەشی كوردستان دەستی بەكارەكانی كرد.
لە درێژەی راپۆتری هەواڵنێری ئاژانسی كوردپادا هاتووە، مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی بۆ كۆنفرانسی نەتەوەیی لاوان پێشكەش كردووە و وێڕای ئاماژە دان بە گرینگیی كۆنفرانسی نەتەوەیی لاوانی كوردستان، رایگەیاندووە، \"نەتەوەی كورد خاوەن مافی خۆیەتی و مافیش بەچك ناسێنرێ و هیوای خواست كۆنفرانسی نەتەوەیی لاوانی كوردستان ببێتە هەوێنی یەكگرتنی بەشەكانی كوردستان و ئاماژەی بەوەشدا لە داهاتوویەكی نزیكدا مژدەیەكی تایبەت بە هەموو نەتەوەی كورد رادەگەیەنن\".
لە درێژەی رێوڕەسمی كردنەوەی كۆنفرانسی لاواندا، جیا لە پەیامی نوێنەرانی سەرجەم رێكخراوەەكانی لاوانی بەشە جیاجیاكانی كوردستان، جەلال تاڵەبانی سەركۆماری عێراقی فیدراڵ، كۆمەڵێك حیزب و لایەنی سیاسیی بەشەكانی كوردستان، پارێزگاری هەولێر، پارلەمانی كوردستان و نوێنەری حكومەتی هەریم پەیام و برووسكەی خوێندەوە.
كۆنفرانسی نەتەوەیی لاوان هەر ساڵە لە بەشێكی كوردستان بەڕێوە بچێت، یەكەم كۆنفرانس ساڵی 1389 لە شاری ئامەد لە كوردستانی توركیە بەڕێوە چوو.