لە هەولێر بە بۆنەی هەشتی مارس ئێوارە شێعرێك بۆ سێ ژنە شاعێر رێك دەخرێت
19:38 - 16 رەشەمه 2711
كوردپا: بە بۆنەی8ی مارس، رۆژی جیهانیی ژنان كە بە بەشداری سێ ژنە شاعێری كورد، ئێوارە كۆڕێكی شێعر خوێندنەوە لە شاری هەولێر رێك دەخرێت.
گوڵباخ بەهرامی یەکێک لە خانمە شاعیرانی بەشداری ئەو ئێوارە کۆڕە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: لەلایەن یەکیەتیی نووسەرانی لقی هەلێرەوە بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژنان، ئێوارە كۆڕێكی ئەدەبی بۆ سێ ژنە شاعیر رێك دەخات.
گوڵباخ بەهرامی ئاماژەی بەوەس دا کە لەو كۆڕە شیعرییەدا من لەگەڵ هەر دوو ژنە شاعێر ئاوێزان نوری، چنوور نامیق، شێعرە نوێیەكانیان پێشكەش بە لایەنگرانی شێعر دەكەن.
ئەو سێ خاتوونە شاعیرە خاوەنی هەستی جوان، ستایل و شێوازی نوێی ئەدەبی كوردی و هەركامە قەڵەمێكی دیار و تایبەتن لە شێعر و داهێناندا.
ئەم چالاكییە ئەدەبییە كاتژمێر چواری ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، لە بارەگای یەكەیتیی نووسەرانی لقی هەولێر بەڕێوە دەچێت.