لە هەر ١٠٠ هەزار کەس ٨ کەس لە کرماشان خۆیان دەکوژن

22:21 - 1 بانەمەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: لە هەر ١٠٠ هەزار کەس لە شاری کرماشان کە هەوڵی خۆکوژی دەدەن، ٨ کەسیان کۆتایی بە ژیانیان دەێنن.

هەواڵدەریی ئیسنا لە زاری جێگری کۆمەڵایەتی بێهزیستی پارێزگای کرماشان بڵاوی کردەوە، لە شاری کرماشان لە هەر ١٠٠ هەزار کەس ٨ کەس هەوڵەکانیان بۆ خۆکوشتن بە ئەنجام دەگات.

بە وتەی سیاوەش سلێمانی هەوڵی خۆکوژی پیاوان بە نیسبەت ژنان زیاتر و بەپێی ئامارەکان ڕێژەی خۆکوشتنی پیاوەکان لەو شارە لە ژنان زیاترە.

ئەو بەرپرسە کۆمەڵایەتییە لە درێژەدا ئەوەشی خستە ڕوو، پاش ناوەندی پارێزگای کرماشان، شارەکانی شائاباد، سەرپێڵ زەهاو، گیلانغەرب بە هۆی فەرهەنگ و دەمارگرژی بوونیان، زۆرترین ئاماری خۆکوژیان هەیە.

ئەو بەرپرسە هەروەها گوتی: زۆربەی ئەو کەسانەی کە هەوڵی خۆکوژی دەدەن، لە ڕێگای \"سمی نخود\" وەیە.

جێگری کۆمەڵایەتی بێهزیستی ئەوەشی زیاد کرد و گوتی: هەوڵی خۆکوشتنی سەرنەکوتوو لە نێو ژنان لە پیاوان زیاترە، بەڵام شێوازی خۆکوشتنی پیاوان لە ژنان توندتیژترە و لە هەر ناوچەیەک لە شێوە جۆراوجۆرەکان بۆ خۆکوشتن کەڵک وەردەگرن، بۆ نموونە لە باکوور لە قورسی برنج و لە کرماشان بە سەمی نوک هەوڵی خۆکوژی دەدەن.

ئەو بەرپرسە لە درێژەی لێدوانەکەیدا باسی لە تەڵاقی لە ئێران کرد و گوتی: ئێستا ڕێژەی تەڵاق لە ئێران، یەک لە بەرانبەر چوار پێکهێنانی ژیانی هاوبەشە، بەڵام لە شاری کرماشان ئەو ڕێژەییە یەک لە سێ‌یە.

هەر لە پەیوەندی لەگەڵ خۆکوشتنی پیاوان، دوێنی ڕێکەوتی ٣١ی خاکەلێوە لە شاری سەقز پیاوێکی تەمەن ٢٩ ساڵە بە ناوی\" خالید. م\" بە هەی نەبوونی دەرفەتی کار و نەبوونی دەرفەتی بژیوی ژیان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی کوردپا لە سەرەتایی ئەمساڵەوە لە شارەکانی، کامیاران، سنە، سەقز و ورمێ ١٢ پێاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.