لە هۆکاری دەستبەسەرکرانی چالاکێکی کرێکاری لە سەقز هیچ زانیارییەک لە بەردەست دا نییە

20:22 - 4 بەفرانبار 2717
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاری کورد لە شاری سەقز لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی حكومەتییەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢ی بەفرانبار، چالاكێکی کرێکاری کورد بە ناوی \"عیزەت نەسری\" لە گۆڕەپانی \"مادر\" لە شاری سەقز لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە کرا.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە بارەی هۆکاری گرتنی ئەم چالاکە کرێکارییە لە بەردەست دا نییە.

ئەم چالاکە کرێکارییە کوردە پێشتریش بە هۆی داکۆکی کردن لە مافەکانی کرێکاران و ژنان بانگهێشت کرابووە ئیدارەی ئیتڵاعاتی سەقز و لێپێچێنەوەی لەگەڵدا کرابوو.