لە نەغەدە بە چالاکیی ژێنگەپارێزی یادی محەمەد هەوراز کرایەوە +وێنــە
16:31 - 17 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: شاخەوانانی کوردی شاری نەغەدە لە دەیەمن ساڵڤەگەری کۆچی دوایی شاخەوانی ناوداری کورد \"محەممەد هەوارز\"دا، سروشت و ژینگەی سوڵتان یەعقووبی ئەو شارەیان لە زبڵ و پاشماوە خاوێن کردەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ١٥ی خەرمانانی ئەمساڵ تیمەکانی شاخاوانیی \"شاهۆ، سوڵتان، سامڕەند و زاگرۆس\"ی شاری نەغەدە بۆ رێز گرتن لە شاخەوانی ناسراوی کورد \"محمەممەد هەوراز\" چالاکییەکی ژینگە پارێزییان بەرێـوە برد.
هەروەها لەو چالاکییەدا کانوونی فەرهەنگی هونەریی بژیک و دانیاڵ و دەستەی ژینگەپاریزانی \"سندووس\" و هەروەها رێژەیەکی بەرچاو لە هاوولاتییانی شاری نەغەدە، بەشدار بوون.
دەگوترێت کە سەرجەمی بەشدارانی ئەو چالاکییە پاش ئەوەی سەیرانگە و چیای سوڵتان یەعقووبیان خاوێن کردەوە، بۆ رێز گرتن و بیرئانینی جوانەمەڕگ \"محەممەد هەوراز\" ئوستوورەی شاخەوانانی کورد چوونە سەر گۆڕی ناوبراو و کێل و مەزارەکەیان بە گوڵاو شۆردەوە.
لەلایەکی دیکەوە \"شێرکۆ عەزیزی\" شاخەوانی کورد لە دەیەمن ساڵڤەگەرێ کۆچی محەممەد هەورازدا، بە چیای \"دەماوەند(بەرزترین چیای ئێــران)\"دا سەرکەوت.
محەممەد هەوراز لەلایەن شاخەوانانی کوردە وەک هێما و ئوستوورە سەیر دەکرێت و هەر لەو ۆەیوەندییەدا و چەند رۆژ پێش ئێستا تیمی شاخەوانیی \"هەوراز\"ی کامیاران ئەشکەوتێکی تازە دۆزراوەیان بە ناوی \"ئەو شاخەوانە کوردەوە ناودێـر کرد.
محەممەدی هەوراز ساڵی ١٣٤٨ لە شاری نەغەدە لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە دایک بوو و ساڵی ١٣٦٧ رووی لە شاخەوانی کرد.
ئەو شاخەوانە کوردە ساڵی ١٣٨٢ لەکاتی سەرکەوتن بەسەر چیای \"گاشربروومی ١\" لە وڵاتی پاکستان، بەهۆی هەرسی کلیلە بەفرەوە بە توندی بریندار بوو کە سەر ئەنجام رێکەوتی ١٦ی خەرمانانی هەمان ساڵ بەهۆی کاریگەریی برینەکانییەوە ماڵئاوایی لە هەوراز و چیاکانی جیهان کرد.
وێنــە: ئاگرین ئەهوورایی