لە نێوان هاووڵاتیانی گوندی دزڵی و پاسگای ئەو گوندە، گرژی روویدا
22:00 - 30 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئینتزامییەکانی پاسگای گوندی \"دزڵی\" بۆسەر ماڵی هاووڵاتیانی ئەو گوندەی ناوچەی هەورامان، شەڕ و پێکدادان هاتە ئاراوە.
بەپێی هەواڵی گەێشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوە هێزە ئینتزامییەکانی جێگر لە پاسگای گوندی دزڵی چەندین دەزگا ماهوارە و ماتۆڕ سیکلێتی هاووڵاتیانی ئەوە گوندەیان زەوت کرد، کە لە ئەنجادا شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان هاووڵاتیان و ئەو هیزانەدا هاتە ئاراوە.
یەکێک لە دانیشتوانی ئەو گوندی دزڵی بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، بەرپرسی پاسگای ئەو گوندە ماوەی چەند مانگێکە گوشاری خستۆتە سەر هاووڵاتیان و بە بیانووی جۆراوجۆرەوە بەرتیل لە خەڵک وەردەگرێت.
هەروەها رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە هێزە ئینتزامییەکانی پاسگای گوندی دزڵی چووبوونە گوندی دەرەكێ\"ی ناوچەی هەورامان و وێڕای بێحورمەتی كردن بەدانیشتوانی ئەو گوندە، دەستیان بەسەر ژمارەیەک \"مۆتۆرسیكلێت\"یشدا گرتبوو.