لە مەریوان یادی مامۆستا ئەبووبەكر موسەنف چۆڕی دەكرێتەوە

14:03 - 23 سەرماوەز 2711
كوردپا: دەبیرخانەی هەیئەی چاوەدێری بەسەر چالاكییە فەرهەنگی و هونەرییەكانی مزگەوتەكان لە مەریوان بۆ رێزگرتن لە كەسایەتیی مامۆستا مەلا ئەبووبەكر موسەنف چۆڕی، بە تەمایە بە هاوكاریی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی مەریوان سیمنارێكی یەك رۆژە بەڕێوە ببات.

ماڵپەڕی سەرەكیی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای كوردستان بڵاوی كردۆتەوە، نووسەران، رەخنەگر و توێژەران دەتوانن بەپێی ئەم تەوەرانەی خوارەوە بابەت و نووسراوەكانیان رەوانەی دەبیرخانەی ئەم سمینارە بكەن.

ـ بارودۆخی سیاسی، كۆمەڵایەتی و زانستیی سەردەمی مامۆستا مەلا ئەبووبەكر موسەنف چۆِڕی.

ـ لایەنە جیاوازەكانی كەسایەتیی مامۆستا موسەنف چۆڕی\" كەسایەتی، ژیان و رەچەڵەكناسی\".
ـ چالاكییەكان، نووسراوە و بەرهەمەكانی مامۆستا لە بوارەكانی، فیقه، عیرفان، تەسەوف و مێژوو.
ـ عیرفان و تەسەوف لە روانەگەی مامۆستا ئەبووبەكر موسەنف چۆڕییەوە.
ـ توێژینەوە لەبارەی شێعرە عەرەبی، فارسی و كوردییەكانی.
ـ بەرهەمەكانی لە رەهەندی پێكهاتە، جوانیناسی و ...
ـ كتێبناسی و ناساندنی بەرهەمە چاپ كراو و نەكراوەكانی.
ـ پێگەی شێعر و بەرهەمە ئەدەبییەكانی مامۆستا مەلا ئەبووبەكر موسەنف چۆڕی لەناو شێعری عەرەبی و فارسیدا.

بە هەردوو زمانی كوردی و فارسی بابەت وەردەگیرێ‌و دوایین مۆڵەت بۆ وەرگرتنی بابەتەكان رێكەوتی 13ی رێبەندانی ساڵی 1390ە.

سمیناری یاد و بیرئانینی مامۆستا مەلا ئەبووبەكر موسنف چۆڕی رێكەوتی 25ی رێبەتدانی ساڵی 1390 لە ساڵۆنی فەرهەنی و هونەریی مەریوان بەڕێوە دەچێت.
مامۆستا مەلا ئەبووبەكر موسەنف چۆڕی لە نێوان ساڵانی 909 و هەتا 994ی كۆچی مانگی لە گوندی چۆِر و مەریوان ژیاوە و چەندین بەرهەمی لە بواری عیرفان و شەریعەت و شێعر و ئەدەبی لێ‌ بەجێماوە.