لە مەریوان كۆنگرەی رێزلێنان لە مامۆستا ئەبووبەكر موسەنف چۆڕی بەرێوە چوو
14:58 - 30 بانەمەڕ 2712
كوردپا: ئەنجۆمەنی فەرهەنگیی ئەدەبیی مەریوان لە رۆژانی 27 و 28ی بانەمەڕدا كۆنگرەی یاد و رێزلێنان لە مامۆستا مەلا ئەبووبەكر موسەنف چۆڕیی بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەنجۆمەنی فەرهەنگی، ئەدەبیی مەریوان بە یارمەتیی چالاكانی فەرهەنگیی ئەو شارە و بە ئامادەبوونی كەسایەتییە ئایینی و فەرهەنگییەكانی كوردستانی ئێران و میوانانی هەرێمی كوردستان لە رۆژانی 27 و 28ی بانەمەڕدا كۆنگرەی یاد و رێزلێنانی مامۆستا ئەبووبەكر موسەنف چۆڕی زانای بلیمەتی كوردی بەڕێوە برد.
لە درێژەی راپۆرتی هەواڵنێری كوردپادا هاتووە، بەرنامەكانی ئەو كۆنگرەیە لە چەند پانیلی جیاجیادا بەڕێوە چوون كە تێیدا چەندین بابەت و وتاری توێژینەوەیی لەسەر بەرهەم، كەسایەتی و ژیانی مامۆستا ئەبووبەكر موسەنف چۆڕی خراونەتە روو و هەروەها چەندین شێعر و پەخشانیش خوێندراونەتەوە.
لە بڕگەیەكی دیكەدا فیلمێكی دیكیۆمێنتاری لەسەر ژیانی مامۆستا مەلا ئەبووبەكر موسونف چۆڕێ كە لەلایەن ئەنجەمەنی فەرهەنگی، ئەدەبیی مەریوانەوە ئامادە كرابوو، پیشانی بەشدار بووان درا.
لە بەشێكی دیكە لە چالاكییەكانی كۆنگرەدا بەشداربوان و میوانان سەردانی گڵكۆی مامۆستا موسەنف چۆِرییان لە ئاوایی چۆڕی مەریوان كرد.
بابەت و وتارە نێردراوەكان كە زۆربەیان لێكدانەوەی لایەنی ئایینی و ئەدەبیی مامۆستا ئەبووبەكر موسەنف چۆڕی بوون، لە دووتوێی كتێبێكدا كە لەلایەن \"محەممەد یووسف رەهنموون\"ەوە ئامادە كرابوو، لە كۆنگرەكەدا بە بەشداربوان و میوانەكان درا.
عەلامە مامۆستا مەلا ئەبووبەكر حەسەن كوڕی سەید هیدایەتوڵڵا، كوڕی یووسف جان، كوڕی سەید حەسەن لە نەوەی پیرخزری شاهۆیە كە ساڵی 909ی كۆچی مانگی لە ئاوایی پیرخزرانی ناوچەی كۆماسیی مەرویان لە بنەماڵەیەكی رەسەن و ئایینی لەدایك بووە.
عەلامە مەلا ئەبووبەكر موسەنف چۆڕی، یەكێك لە كەسایەتییە پێشەنگ و ناودارەكانی كوردستانە كەلە بوارەكانی ئایین، فیقه دا شارەزا بووە و شاعیرێكی بە توانا بووە كە شارەزایەكی زۆری لە زانستەكانی سەردەمی خۆی هەبووە و دوو كتێبی فارسیی \"ریازەلخولود و سراج ئەلتەراف\" هەكام نوونەیەكی بەرچاون لە پەخشانی رەوانی فارسیی ئەو زاتە مەزنە.
كتێببێكی دیكەی بەناوی \"ئافتاب عالەم\" كە سەرجەم شێعرە فارسییەكانین چاپ و بڵاو كراوەتەوە و بەرهەمی دیكەی لە بوارەكانی: فیقه، عیرفان، تەسەوف، مێژوو، مێژووی ئیسلام، كەلام فەلسەفە، ئەدەبیاتی فارسی و عەرەب جۆراوجۆردا نووسیوە كە هەتا ئێستا بڵاو نەكراونەتەوە.