لە مەریوان ژنێك ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لەدەست دا
18:19 - 29 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی ژنانی مەریوان، ژنێكی خەڵكی ئەو شارە بەهۆی كێشەی بنەماڵەییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی ژنانی مەریوان، ژنێك بەناوی پەروین بەرتەنی تەمەن 23 ساڵ و دایكی منداڵێكی تەمەن یەك ساڵان، بەهۆی كێشەی بنەماڵەیی لە رۆژانی رابردوودا خۆی سووتاندووە و گیانی لەدەست داوە.
بەپێی ئاماری رێكخراوی ژنانی مەریوان لە هەر مانگێكدا تەنیا لە شاری مەریوان 4 رووداوی خۆكوژی لەناو ژنان روو دەدات، بەڵام لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانی حكوومەتەوە هیچ هەنگاوێك بۆ پێشگیرییان نەگیراوەتە بەر و ئەم دیاردەیە بەردەوام روو لە زیاد بوونە.
بەڕای كارناسان و شارەزایانی بواری كۆمەڵایەتی و چالاكانی مافەكانی ژنان، بەهۆی پەرەسەندنی دیاردە كۆمەڵایەتییەكان، بێكاری و كێشەی بنەماڵەیی لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران، دیاردەی خۆسووتاندن و خۆكوژی لەناو ژنان و تەنانەت خۆكوژی لەناو پیاوانیش روو لە زیادبوونە.
بەپێی ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرتای ساڵی 1391ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا 9 ژن و كچ لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران بەهۆی خۆكوژی و خۆسووتاندنەوە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی هەمان ئامار لە هەمان ماوە و لە هەمان ناوچەش 9 پیاو بەهۆی جۆراوجۆرەوە دەستیان داوەتە خۆكوژی كە لەناویاندا سەرباز، كرێكار، لاوان دەبینرێن.
توێژەرانی كۆمەڵایەتی لەو باوەڕە دان بەهۆی رێگەندان بە توێژینەوەی مەیدانی و تۆماركردنی حاڵەتەكانی خۆسووتاندن و خۆكوژی لە ناوچە كوردنشینەكان ئامارێكی راست و دروست لە رێژەی رووداوەكان لەبەردەستدا نیە و بێگومان ئاماری راستەقینەی خۆسووتاندن و خۆكوژییەكان لەو رێژەیە زیاترە.