لە مەریوان مۆڵەتی گۆڤارێكی فەرهەنگی- ئەدەبی وەرگیرا
18:41 - 4 بەفرانبار 2711
كوردپا: لە مریوان مۆڵەتی چاپ و بڵاو كردنەوەی گۆڤارێكی وەرزی بە دوو زمانی كوردی و فارسی بە ناوی \"گەشە\" وەرگیراوە و لە داهاتوودا دێتە بازاڕی فەرهەنگیی كوردستانەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا،\"گەشە\"گۆڤارێكی وەرزیی فەرهەنگی و ئەدەبیی سەربەخۆ دەبێت كە سەر بە هیچ لایەن و دەستە و گرووپێكی سیاسی و فیكری نیە و ئامانجی تەنیا خزمەتە بە ئەندێشە و زمان و فەرهەنگ و ئەدەبیاتی كوردی و ئامێزی كراوەیە بۆ هەموو بابەتە جیددیە هزری، زانستی، ئەدەبی و فەرهەنگییەكان.
لە درێژەی هەواڵەكەدا هاتووە، \" گەشە \" تێدەكۆشێ ببێتە تریبوونێك بۆ تێكڕای ئەو رۆشنبیرانەی كە كاری هزری دەكەن و هەروەها هەوڵیش دەدات سەكۆی بڵاو كردنەوەی بەرهەمی هەموو ئەدیب و نووسەر و قەڵەم بە دەستێك بێت كە كەڵكەڵەی گەشەی فەرهەنگیی كۆمەڵگای كوردی لە مێشكیان دایە.
دەستەی نووسەرانی ئەم گۆڤارە وەرزیە داوایان لە هەمو نووسەر، ئەدیب و قەڵەم بەدەستانی كورد كردووە بە ناردنی بابەت و نووسراوە و بەرهەمەكانیان گۆڤاری \" گەشە \" بكەنە سەنتەرێكی هزری، ئەدەبی و فەرهەنگی.
وێنه: ئیسنا