لە ماوەی كەمتر لە دوو مانگدا بۆ دووەم جار بوومەلەرزە دەورووبەری كامیارانی هەژاند
15:25 - 7 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە بۆمەلەرزەیەك بە گوژمی٣/٧ بە پلەی ریشتێر چەند بەخشێكی دەورووبەری شاری كامیاران لە پارێزگای كوردستانی هەژاند و ئەمە دووەمین بوومەلەرزەیە كەلە ماوەی نزیك بە دوو مانگی رابردوودا لەو ناوچەیە روو دەدات.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی میهر، كاتژمێر ٧:٥١ خولەك بە كاتی تاران سەر لەبەریانیی ئەمڕۆ یەكشەممە رێكەوتی 7ی خەزەڵوەرو بوومەلەرزەیەك بە گوژمی ٣/٧ بە پلەی ریشتێر بەخشی \"مووژژ\"ی سەر بە شاری كامیاران و چەند بەخشی دیكەی ئەو شارەی لە پارێزگای كوردستان لەرزاند.
بەپێی هەمان سەرچاوە ئەو بوومەلەرزەیە هیچ خەسارێكی گیانی و ماڵێی بەدواوە نەبووە.
بە وتەی مەحموود ئیسفەندیاری، لێپرسراوی رووداوە كتوپڕەكانی پارێزگای كوردستان، ئەو بوومەلەرزەیە لە قووڵایی دە كیلۆمیتریی ژێر زەویدا رووی داوە.
رێكەوتی ١٣ی خەرمانانیش بوومەلەرزەیەكی دیكەش لە هەمان شوێن بە گوژمی ٣ پلە بە پێوەری ریشتێر رووی دا كە هیچ خەسارێكی بەدواوە نەبوو.