لە ماوەی ٥ ڕۆژدا، ١٣ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بریندار کراون

13:54 - 17 خەرمانان 2722

بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کوشتنی کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکان، تەنیا لە ماوەی ڕۆژانی ١١هەتا ١٥ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠١، بە گشتی ١٣ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود، بانە، مەریوان و سەردەشت، بریندار کراون.

سنوورەکانی بانە و نەوسوود وەکوو مانگەکانی پێشوو زۆرترین ئاماری برینداربوونی کۆڵبەرانی لە خۆگرتووە.

پێشتر کوردپا لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا، باسی لە هۆکارەکانی زۆربوونی ئاماری کوژرانی کۆڵبەرانی لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود و بانە،کردبوو.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە کوردپا، لە ماوەی ١١هەتا ١٥ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠١،  ١٣ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود، بانە، مەریوان و سەردەشت، بریندار کراون.

چۆنییەتی کوژران و بریندرکرانی کۆڵبەران:

تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان: ١٢ حاڵەت

تەقینەوەی مین: حاڵەتێک

کوژرانی کۆڵبەران بە جیا لە سنوورەکان:

ناوچەی سنووریی بانە: ٥ حاڵەت

 ناوچەی سنووریی نەوسوود: ٥ حاڵەت،

 ناوچەی سنووریی مەریوان: ٢ حاڵەت

سنووری سەردەشت: حاڵەتێک

شوناسی کۆڵبەرانی بریندارکراو:

ڕێکەوتی ١٤٠١/٦/١١: عەبدوڵڵا جەبارزادە، تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی سەردەشت، خێزاندار و باوکی دو منداڵ لە سنووری سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکرا.

ڕێکەوتی ١٤٠١/٦/١١: ناسیح کەریم‌زادە، تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی بانە، لە سنووری هەنگەژاڵ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کرا.

ڕێکەوتی ١٤٠١/٦/١١: ڕزگار مەجیدی، تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی مەریوان، بە گولـلەی ساچمەیی لە سنووری نەوسوود لاقی بە سەختی پێکرا.

ڕێکەوتی ١٤٠١/٦/١٢: زانا ئیسماعیلی، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی مەریوان، بە ١٥ گولـلەی ساچمەیی لە سنووری نەوسوود لاقی بە سەختی بریندار کرا.

ڕێکەوتی ١٤٠١/٦/١٢: ئیقباڵ عەلیزادە، خەڵکی مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی گوللـەی ساچمەیی لە مل، شان، دەست و لاقی لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.

ڕێکەوتی ١٤٠١/٦/١٣: عەلی ئەحمەدی، خەڵکی سەلاس‌باوەجانی، بە گوللـەی ساچمەیی لە مەودایەکی کورت لە سنووری نەوسوود پێکرا.

ڕێکەوتی ١٤٠١/٦/١٣: پەرویز مورادی، خەڵکی سەلاسی‌باوەجانی بە تەقەی گوللـەی ساچمەیی لە سنووری نەوسوود لاقی پێکرا.

ڕێکەوتی ١٤٠١/٦/١٣: هیمەت عەبدی، تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی گوندی مەرزانی شاری جوانڕۆ، بە گوللەی ساچمەیی لە سنووری نەوسوود پێکرا.

ڕێکەوتی ١٤٠١/٦/١٣: سوهەیب ڕاست‌خانە، خەڵکی مەریوان لە سنووری "دووپلۆرە"ی ئەو شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان، بریندار کرا.

ڕێکەوتی ١٤٠١/٦/١٣: سۆران ئەیوازە، خەڵکی مەریوان لە سنووری "دووپلۆرە"ی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان بریندار کرا.

ڕێکەوتی ١٤٠١/٦/١٤: ناسیح سەعیدی، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "ناوە"ی بەخشی ننۆڕی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە سنووری ئەو شارە پێکرا و بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە ڕەوانەی تەورێز کرا.

ڕێکەوتی ١٤٠١/٦/١٤: محەممەد کەریمی خەڵکی گوندی ئاڕمڕدەی بانە لە سنووری ئەو شارە بە تەقینەوەی مین لاقی بە سەختی بریندار بوو.

ڕێکەوتی ١٤٠١/٦/١٥: شۆڕش باشبلاغی تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵکی سەقز باوکی دوو منداڵ بەهۆی گولـلەی ساچمەیی لە سنوروی بانە بە سەختی بریندار کرا.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا لە ساڵی ١٤٠٠، بە گشتی ٢٢٥ کۆڵبەر لە کوردستانی ئێران کوژرا و بریندار بوونه. (٤٥ کوژراو و ١٨٠ بریندار).

ئامادە کردنی: ئەوین مستەفازادە