لە شنۆ كۆڵبەرێكی كورد بە تەقەی هێزی ئینتزامیی حكوومەت گیانی لەدەست دا
17:07 - 16 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: دەستڕێژی راستەوخۆی هێزی ئینتزامیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر كۆمەڵێك كۆڵبەر لە دەورووبەری شنۆ، بووە هۆی گیان لەدەست دانی كۆڵبەرێك.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، شەوی چوارشەممە رێكەوتی 14 لەسەر 15ی خەرمانانی 1391ی هەتاوی كۆمەڵێك كۆڵبەر و كاسبكار لەسەر سنوور لەلایەن هێزی ئینتزامیی حكوومەتەوە دراونەتە بەر دەستڕێژ و لە ئاكەمدا كۆڵبەرێك بەناوی\"ئیسماعیل كارگەر\" كۆڕی رەحمان تەمەن 43 ساڵ و دانیشتووی گوندی \"تاچیناوێ\"ی سەر بە شاری شنۆ گیانی لەدەست دەدات.
هەواڵنێری كوردپا لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادار لە شنۆوە رایگەیاندووە، تەرمی ئەو كۆڵبەرە لەلایەن هێزە نیزامییەكانەوە براوەتە شاری ورمێو هەتا كاتژمێری 30/1ی هەمان شەو رادەستی بنەماڵەكەیان نەكراوەتەوە و دواتر نەیانهێشتووە تەرمەكەی بە جادەی شنۆ ـ ورمێدا بەرنەوە و بە ناچاری تەرمەكەی بە جادەی نەغەدەدا براوەتەوە بۆ شارەدەێی نەڵۆس.
تەرمی ئیسماعیل كارگەر كاتژمێر 5ی سەر لەبەیانیی شەوی چوارشەممە رێكەوتی 15ی خەرمانان لەژێر چاوەدێری ئەمنیەتیدا لە گۆڕستانی \"شێخاڵی\"ی لە بەخشی نەڵۆس، شوێنی لەدایك بوونی بە خاك سپێردراوە.
هەواڵدەردی و سەرچاوە کوردییەکان بڵایان کردەوە، لە رۆژانی رابردووشدا لە دەورووبەری پیرانشار لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بۆ سەر کۆمەڵێک کۆڵبەر ٤ کەس کوژراون و ٧ کەسی دیکەش بریندار بوون، بەڵام سەرچاوەکان هیچ ئاماژەیەکیان بە ناوی کوژراو و بریندارەکان نەکردبوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار کە خۆی یەک لەو کەسانە بووە لەو کاروانەدا حزووری هەبووە و رووداوەکەی لە نزیکەوە بینیوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردەپای راگەیاند\" سەرلە بەیانی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 12ی خەرمانانی 1391ی هەتاوی بەهۆی دەستڕێژی هێزە نیزامییەكانی حكوومەت بۆ سەر كۆمەڵێك كۆڵبەر لە شوێنێک بە ناوی \"کونە رێی بازین\" لە دەورووبەری پیرانشار كەسێك بەناوی \"حەسەن سكرد ناسراو بە (حەسەن چاوشین) تەمەن 38 ساڵ و خێزاندار و كوڕی قاسم خەڵكی گوندی \"نەڵێوان\"ی سەر بە شاری شنۆ و دانیشتووی پیرانشار گیانی لەدەست دا.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە ماوەی 2 حەفتەی رابردوودا تەنیا بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەكانی حكوومەت، دوو كۆڵبەری كوردی خەڵكی شنۆ گیانیان لەدەست داوە.