لە شاری کەنگاوەر فستیڤاڵێکی شێعری تەوز (طنز) بەڕێوە دەچێت
16:11 - 27 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: بەمەبەستی زیندوو راگرتنی ئەدەبی تەوز (طنز)ی کوردی، فستیڤاڵێکی تایبەت لە شاری کەنگاوەری سەربە ئوستانی کرماشان بەڕێوە دەچێت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ لە مانگی رەزبەری ئەمساڵدا فستیڤاڵێک لە ژێر ناوی \"شێعری کوردیی تەوز\" بۆ شاعیرانی کوردی ئوستانی کرماشان بەرێوە دەچێت کە تیایدا شاعیرانی هەڵبژێردراو خەڵات دەکرێن.
یەکێک لە بەڕێوەبەرانی فستیڤاڵەکە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند، \"بە مەبەستی زیندوو راگرتنی ئەدەبی زارەکی و دەشتەکی و هەروەها پاراستنی مێژووی قسەی نەستەق لە ئوستانی کرماشاندا، ئەو فستیڤاڵە بەڕێوە دەبەین\".
ئەو چالاکە فەرهەنگییە ئاماژەی بەوەش کرد، \"ئاواتە خوازین کە بە بەڕێوە بردنی ئەم جۆرە فستیڤاڵانە و بە نڤیسکاری کردنی ئەدەبی تەوساوی کە هەتا رادەیەک لە ئەدەبی خۆجێی-دا ماونەتەوە، دەیان وشەی رەسەنی کوردی لە فەوتان رزگار بکەین\".
ئۆگران و خوازیارانی بەشداری کردن لەو فستیڤاڵەدا دەتوانن هەتا رێکەوتی ٥ی مانگی رەزبەری ئەمساڵ بەرهەمەکانیان بۆ بەشداری کردن، رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی فستیڤاڵ لە مەکۆی فەرهەنگیی و هونەریی شاری کەنگاوەر بکەن.
بە وتەی بەڕێوە بەرانی ئەو فستیڤاڵە، ئەشێ بەرهەمەکان بە زمانی کوردی بن و لە هیچ فستیڤاڵ و کۆڕێکی ئەدەبیدا نەخرابنە روو.