لە شاری هەولێر یەكەم فێستیڤاڵی سینەمایی "لاو" ساز دەكرێت
16:57 - 10 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: \"سەنتەری هونەریی لانە\" لە درێژەی چالاكییەكانی خۆیدا و بە ئامانجی زیاتر خزمەت كردنی توێژی لاوان و دەرخستنی بەهرەكانیان، \"یەكەم فێستیڤاڵی لاو\" لە ئاستی هەرێمی كوردستاندا لە شاری هەولێر ساز دەكات.
بەپێی هەواڵی تەلەفیزیۆنی زاگرۆس، ئەم فێستیڤاڵە كەلە رۆژانی 15 هەتا 19ی گەلاوێژی 1391 (5 هەتا 9ی ئاگوستی2012ی زایینی) لە شاری هەولێر ساز دەكرێ و تێیدا 23 كورتە فیلم دەخرێنە پێشبڕكێیەوە و 2 كورتە فیلمیش وەك میوان لە فێستیڤاڵەكە بەشدارن و شەوانە لە كاتژمێر 9ی شەوەوە لە هۆڵی \"گەل\"ی شاری هەولێر كورتە فیلمەكان نمایش دەكرێن و لە دوایین رۆژیشدا سەركەوتوان خەڵات دەكرێن.
بەپێی راپۆرتی راگەیاندنی فێستیڤاڵەكە \"سەنتەری هونەریی لانە\" ئەم فێستیڤاڵە ساز دەكات و لە دەسپێكی فێستیڤاڵەكە و لە رێوڕەسمی كردنەوەی فێستیڤاڵەكە كە كاتژمێر 9ی شەوی 15ی گەلاوێژ ساز دەكرێ فیلمی سینەمایی \"ڤۆدگا لیمۆن\" لە دەرهێنانی \"هونەر سەلیم\" سینەماكاری كورد نمایش دەكرێ و لە شەوانی دواتریشدا ئەو كورتە فیلمانە نمایش دەكرێن كەلە بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵ دان.
لەو راپۆرتەدا هاتووە لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانەوە 63 كورتە فیلم بەشدارییان لەم فێستیڤاڵەدا كردووە و لە كۆی ئەو 63 كورتە فیلمە 24یان چوونەتە قۆناغی پێشبڕكێیەوە و دوو كورتە فیلمیش لە بەشی نمایشدا بەشدارن.
لە كۆتایی راپۆرتەكەی \"یەكەم فێستیڤاڵی لاو\" ناوی ئەو كورتە فیلمانە ئاشكرا كراوە كە لە سەرجەم كوردستانەوەو بەشدارن و لەم فێستیڤاڵەدا بۆ بەدەستهێنانی خەڵات پێشبڕكێ دەكەن كە بریتین لە: \"پاسكیل\" لە دەرهێنانی رزگار حوسێن، \"خەزانی هیواكان\" لە دەرهێنانی كویستان فەتاح، \"رۆژی لافیتە رەشەكان\" لە دەرهێنانی ئەردەڵان غەریب ئەحمەد، \"ریال و بارسێلۆنا\" لە دەرهێنانی جبرەئیل ئەبوبەكر رەحمان، \"ژوانی كەمانچە\" لە دەرهێنانی پەروەر تارق، \"سلویت\" لە دەرهێنانی كامیران بیتاسی، \"سێ\" لە دەرهێنانی هەردی حسەین یەحیا، \"سێبەر\" لە دەرهێنانی شینوار كەمال، \"گسكی كارەبا\" لە دەرهێنانی بەشدار هەژار، \"مستە كۆڵ\" لە دەرهێنانی بڕوا كامیل قادر، \"وا لە خوشكەكەم مەكەن\" لە دەرهێنانی پێشەوا مەریوان ئەبوبەكر، \"جونتا\" لە دەرهێنانی ئەرەفات ساڤاتا، \"دەرگا داخراوەكان\" لە دەرهێنانی دەوەن نەوزاد مەجید، \"دیاریی خاك\" لە دەرهێنانی مەهدی تاڵەبانی، \"لەم كاتەدا\" لە دەرهێنانی زەردەشت جەلال، \"منداڵە بێنازەكان\" لە دەرهێنانی رەنجدەر رزگار، \"تەنیا یەك جا\" لە دەرهێنانی ئەفراز كوركی، \"ویژدا\" لە دەرهێنانی شوكری عەلی عەبدولڕەحمان، \"ئاو\" لە دەرهێنانی مەهدی حەسەن، \"ئەودیوی تاوان\" لە دەرهێنانی سامی كاكە، \"بێ بەرسڤ\" لە دەرهێنانی حوسێن حەسەن، \"خاكی پاڵەوانان\" لە دەرهێنان سەهیم عومەر خەڵیفە، \"دالیا\" لە دەرهێنانی شاخەوان عەبدوڵڵا قازی، \"ئاوێنە\" لە دەرهێنانی هەوراز محەممەد.
ناوی دوو فیلمی میوان کە لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارن بریتین لە\" one shot\" لە دەرهێنانی هاوڕێ بەهجەت و \"فۆكس\" لە دەرهێنانی رێكان ئەحمەد سەیدا.