لە شاری نۆدشە كۆنگرەی رێزلێنان لە عەلامە نۆدشی بەڕێوە چوو
14:14 - 24 بانەمەڕ 2712
كوردپا: لە شاری نۆدشە كۆنگرەی رێزلێنان لە مامۆستا مەلا ئەحمەد نۆدشی (عەلامەی نۆدشی) بە بەشداریی كۆمەڵێكی بەرچاو لە چالاكانی فەرهەنگی، مامۆستایانی ئایینی و زانستگاكان بەڕێوە چوو.
عەبدوڵڵا حەبیبی چالاكی فەرهەنگی و دەبیری كۆنگرەی عەلامە نۆدشی لە لێدوانێكی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای رایگەیاند: رێكەوتی 21 بانەمەڕی ساڵی 1391 هەتاوی كۆنگرەی رێزلێنان لە زانای پایەبەرز حاجی مامۆستا مەلا ئەحمەدی نۆدشی بە بەشداریی مامۆستایان زانستگا و كۆمەڵێكی بەرچاو لە كەسایەتییە دینی و زانستییەكانی سەرانسەری كوردستانی ئێران و خوێندكاران و مامۆستایانی زانستگای تاران بە یارمەتی چالاكانی فەرهەنگیی نۆدشە و دەورووبەری لە مزگەوتی جامێعی ئەو شارە بەڕێوە چوو.
دەبیری كۆنگرەی عەلامە نۆدشی وتیشی: پاش بڵاوبوونەوەی بانگەوازی كۆنگرە زیاتر لە 50 وتار و شێعر لەسەر تەورە دیای كراوەكان گەیشتنە دەبیرخانەی كۆنگرە كە لە ئەنجامدا 15 بابەت و 6 پارچە شێعر هەڵبژێردران و لە كۆنگرەدا پێشكەش كران.
ئەو وتار و بابەتانەی كە پێشكشەش كران بریتی بوون لە:
ـ وتارێك لەبارەی وەسیەتنامەی حاجی مامۆستا كە لەلایەن محەممەد عەبدولی لە كتێبخانەی ناوەندیی دانشگا تاران دۆزرابۆوە.
ـ وتاری سەید نەسرەدین فەخری لەبارەی ١١ \"رەساڵە\" کە دوو لەو رەسالانە هی خۆی بوون و بە خەتی حاجی مامۆستا كە ئەو نامانەش بۆ یەكەم جار لەم كۆنگرەیەدا خرانە روو كە لەلایەن ناوەندیی بەڵگەو کتێبخانەی نەتەوەیی لە تاران دۆزرابوونەوە.
ـ وتاری مەحموود موبارەكشاهی لەبارەی رۆڵ وكاریگەریی زانا ئایینیەكان لە پێشخستنی زمان و ئەدەبی كوردی.
ـ وتاری عەبدۆلحەكیم حەكیمی لەبارەی خەسارناسیی هۆیەكانی كۆچی بیرمەندانی كورد لە زێدگەی خۆیان لە سەردەمە جۆراوجۆرەكاندا.
ـ وتاری كاك حەسەن قادری لە سەر ژیان، كەسایەتی و بەرهەمەکانی حاجی مامۆستا
ـ وتاری سەعدی كەرەمی لەبارەی حوجرە وەك قامەتی گرینگترین بنكەی پێگەیاندنی هەڵكەوتوان لە رابردوودا.
ـ وتاری كاك كوورش ئەمینی لەبارەی پێگەی نۆدشە وەكوو لانكی زانیاری و زانست پێش و پاش سەردەمی حاجی مامۆستا.
ـ وتاری محەممەد فەهیم لەسەر دەوری كەسایەتییە دینی و ئایینیەكان لە پەرەپێدان و مانەوەی فەرهەنگ و ئەدەبیاتی كوردیدا.
ـ دوو وتاری ئەحمەد نێعمەتی لەسەر ژیان، كەسایەتی و بەرهەمەکانی حاجی مامۆستا و هەروەها كەسایەتی و ژیانی ئەسعەد سدیقی.
ـ وتاری سەید باقری هاشمی لەسەر ژیان، كەسایەتی و بەرهەمەکانی حاجی مامۆستا.
ـ چەند وتاری دیكە و هەروەها چەند پارچە شێعر لەلایەن سیاوەش نادری مۆقەدەم و سروە سۆهرابی، ناتێق ئەداك، جەمال فەتحیپوور، عومەر كاشفی و هادی سپەنجی و... پێشكەش كران.
عەبدوڵڵا حەبیبی لە كۆتاییدا ئاماژەی بەوەش كرد كە بەهۆی كەمیی ئیمكانات و باری ماڵی، نەمانتوانی كەسایەتیییە دینی و ئایینییەكانی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی كۆنگرە بكەین، بەڵام كەسایەتیی ئایینی و مامۆستایانی زانستگا لە پارێزگاكانی كرماشان، كوردستان و ناوەندە زانستییەكانی تاران بانگهێشتی كۆنگرە كرابوون.
حاجی مامۆستا مەلا ئەحمەد نۆدشی ناسراو بە \"عەلامە نۆدشی\" ساڵی 1813ی زایینی چاوی بە دونیا هەڵێناوە و ساڵی 1850 بە فەرمی لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە بۆتە جێگری باوكی و كراوەتە مۆفتیی سلێمانی.
عەلامە نۆدشی لە نێوان ساڵانی 1852 ـ 1865 قوتابخانەی دینیی مەڵبەندی لەدایك بوونی خۆی دەبووژێنێتەوە و دوای ماوەیەك وانە وتنەوە لە مزگیە \"قووڵە\"ی نۆدشە، رۆیشتۆتە سنە و لەوێش دەستی كردووە بە وتنەوەی وانەی زانستی دینی، هەتا ئەوەی كە ساڵی 1885ی زایینی كۆچی دوایی كردووە و گڵكۆی عەلامە نۆدشە لە تەپەی \"شێخ حەمە باقر\"ی سنەیە.
بەرهەمەكانی حاجی مامۆستا نۆدشی، كە زیاتر لە 30 بەرهەم بووە، پێكهاتوون لە بوارەكانی ئەستێرەناسی، زانستی بیركاری، بنەما فێقهییەكان و شێعری كوردی و فارسی.

عەبدوڵڵا حەبیبی چالاكی فەرهەنگی و دەبیری كۆنگرەی عەلامە نۆدشی