لە شاری "داڵاهۆ"ی كرماشان دوو پەیڕەوی ئایینی یارسان دەستبەسەر كران
14:34 - 18 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەكانی سەر بە سپای پاسداران لە شاری \"داڵاهۆ\"ی سەر بە پارێزگای كرماشان لە یەكێك لە گوندەكانی سەر بەو شارە دوو هاووڵاتیی پەڕەوی ئایینی یارسانیان دەستبەسەر و یەكێكی دیكەشیان بریندار كردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 15ی گەلاوێژ هێزە ئیتلاعاتتییەكانی سپای پاسداران و هێزی ئینتزامی لە پاسگای \"دووشەمیان\" بە 5 ماشین و نزیك بە 30 كەس نیزامییەوە رۆیشتوونەتە گوندی \"دارەڕەش\"ی سەر بە شاری داڵاهۆ و دوو كەسیان بەناوەكانی \"كەیوان مورادی و مەسعوود كاویانی فهر\" دەستبەسەر كردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانن.
هەواڵنێری كوردپا لەزاری شایەتحاڵانەوە ئاشكرای كردووە كە هێزە ئەمنیەتی و نیزامییەكان حوكمی گیرانی یاسایی ئەو دوو هاووڵاتیەیان پێ نەبووە و جیا لەوەش بۆ سەركوتی خەڵك گازی فرمێسك رێژیان بەدژی ژنان و منداڵانی ئەو گوندە بەكار هێناوە كەلە ئەنجامدا كەسێك بەناوی \"جەلیلە نەجەفی\" بریندار بووە.
ماڵی چەندین دانیشتووی گوندی دارەڕەش لەلایەن هێزە ئەمنیەتی و نیزامییەكانەوە پشكێنراوە و هەتا ئێستا هۆكاری گیرانی ئەو هاووڵاتییانە و ئەو هەڵسوكەوتەی هێزەكان روون نەبۆتەوە.
دانیشتوانی گوندی دارەڕەش هەموویان پێڕەوی ئایینی یارسانن و هەتا ئێستا هیچ گرفت و كێشەیەكیان نەخولقاندووە.
هەواڵنێری كوردپا ئەوەشی ئاشكرا كردووە رۆژی سێشەممە120 كەس لە دانیشتوانی ئەو گوندە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە گیرانی ئەو دوو هاووڵاتییە و ئەزیەت و ئازاری خەڵك لەلایەن هێزە ئەمنیەتی و نیزامییەكانەوە لەبەردەم فەرمانداری شاری \"كرندی غەرب\" ناوەندی شارستانی داڵاهۆ بۆ ماوەی 5 كاتژمێر كۆبوونەتەوە.
بە وتەی چالاكانی مەزهەبی پێڕەوانی ئایینی یارسان لە ماوەی زیاتر لە 33 ساڵی رابردوودا لەلایەن دەسەڵاتی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە رووبەڕووی ئازار و ئەزیەت و هەڵاواردنی مەزهەبی و ئایینی بوونەتەوە.
بهپێی ئاماری تۆمار کراو له ناوهندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، له سهرهتای وهرزی هاوینهوه ههتا ئێستا له ناوچه کوردنشینهکانی ئێران 71هاووڵاتیی کورد به تاوانی جۆراوجۆری وهک: چالاکیی سیاسی، فهرههنگی و مافی مرۆڤ له لایهن هێزه ئهمنیهتی و نیزامییهکانی حکومهتی ئیسلامیی ئێرانهوه دهستبهسهر کراون.